گوێ گرتن له میوزیک ئازاری دەرزی لە منداڵان کەمدەکاتەوە
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، پێشئەوەی دەرزییەکی بە ئازار لە منداڵ بدرێت، باشترە گوێ لە میوزیک بگرێت بۆ ئەوەی بەرگەی ئازارەکە بگرێت و ترسی کەمبێتەوە.
توێژینەوەکە دەریخستوە؛ ئەو منداڵانەی گوێ لە میوزیک دەگرن پێشئەوەی ببرێنە نەخۆشخانە بۆ لێدانی دەرزی، کەمتر توشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبنەوە و توانای بەرگەگرتنی ئازاری دەرزییەکەیان زیاترە، بەراورد بەوانەی چارەسەری میوزیکیان بۆ نەکراوە، هەروەک دایک و باوکیشیان دڵەڕاوکێ و ترسیان کەمتر دەبێتەوە.
ئۆلیف یەنگەر، توێژەر لە بواری چارەسەرکردن بە میوزیک لە زانکۆی کەنتاکی ئەمەریکا رایگەیاند: لەگەڵئەوەی میوزیک ئازاری منداڵ کەمناکاتەوە، بەڵام گوێگرتن لە میوزیک یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی هەست بە ئازارێکی کەمتر بکات و بەرگەی دەرزی لێدان بگرێت.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەک سەلماندبویان کە گوێگرتن لە میوزیک یارمەتیدەرە بۆ کەمبونەوەی ئازار و دودڵی و نیگەرانی پێش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
سایتی سبەی