• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 153
  • پێنج شەممه 1/7/1395
  • رۆژژمێر :

پەرەدانی پیسبونی هەوا بە نەخۆشی زەهایمەر 


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە پیسبونی هەوا و ژینگەی دەوروبەر كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بە تایبەت بۆ كەسانی توشبوو بە نەخۆشی زەهایمەر.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی لانكستەر لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە گەردیلەكانی هەوای پیس بەتایبەت گەردیلەكانی ئەكسیدی ئاسن و ئەكسیدی ئاسنی ڕەش توشبووانی زەهایمەر دەباتە قۆناغێكی دیكە و تەندروستییان خراپتر دەكات.

توێژینەوەكە لەسەر 37 كەسی بەتەمەن ئەنجامدراوە كە توشبووی نەخۆشی زەهایمەر بوون و دەركەوتووە زۆرینەیان نیشتەجێی ئەو شارانە بوون كە هەوایەكی پاكژیان نییە و كێشەی پیسبوونی هەوا و ژینگەیان هەیە.

پسپۆڕەكان ئەم ئەنجامانە بە ئەنجامی كۆتای و دڵنیاكەرەوە دانانێن بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت چەند توێژینەوەیەكی دیكە ئەنجام بدەن تا بەشێوەیەكی ڕوون و دیاریكرا و پەیوەندی نێوان هەوای پیس و نەخۆشی زەهایمەریان بۆ ئاشكرا بێت.


سەرچاوه: توڕێ هەواڵی کوردی