• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 791
  • چوار شەممه 17/6/1395
  • رۆژژمێر :

٥ چارەسەر بۆ ئازاری گوێ
 

بەچەندین ھۆکار ئازاری گوێ روودەدات کەبۆ ئەمەش چارەسەری جیاواز ھەیە و لەنێو ھۆکارەکانی ئازاری گوێشدا، ھەوکردن و بەکتریایە لەکاتی مەلەکردن و لەگەڵ ئەوەشدا بەرزی پلەی گەرما و تا و ھەوکردنی پەڕەی گوێ دروست دەبێ ئەگەر ٢٤ سەعات بەردەوام بوو باشترە بچیتە لای پزیشک، بۆیە دەتوانیت بەر لەوە بەچارەسەرە ئاساییەکانی ناوماڵ ئازاری گوێ نەھێڵیت:
١. سیر: ھەزاران ساڵە بەکاردێت بۆ چارەسەری ئازاری گوێ و مادەی ئەلیسین لەنێو سیردا دەبێتە ھۆی لەناوبردنی بەکتریای ھۆکاری ھەوکردنەکە، باشترە سیری کاڵ بخۆیت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ھەوکردنی گوێیەکان.
٢. پەڕۆی گەرم و سارد: بیدە لەشوێنی ئازارەکە تا ٢٠ دەقیقە.
٣. بنێشت جوین: ئەمەش کاتێ ئازاری گوێت لەکاتی گەشتکردن بوو بەفرۆکە یان ئۆتۆمبیل کەلەکۆتایی گەشتەکەدا بنێشت بجوورە کەئەمەش بەھۆی گۆرانکاری فشاری گەشتەکەوە دروست بووە.
٤. لەسەر پشت کەوتن: ئەمەش ئازار و فشارەکە کەم دەکاتەوە.
٥. رێک کردنەوەی ئێسک ئەمەش کاتێ دەبێ کەبەھەڵە پاڵ دەکەوی یان بەھەڵە ئێسکت یان ملت دەوەستێ بۆیە باشترە لەرێی پاڵکەوتنەوە لەسەر پشت چارەسەری ئەو گرفتەش بکەیت.

 

تۆڕی هەواڵی سلێمانی