• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 94
  • یەكشەممه 14/6/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن لە ژیانم سەر بکەوین؟


 

بۆ ئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنیت لە ژیانتدا ئەوە سوود لەم هەنگاوانە ببینە و وەك ڕێڕەوێك بۆ ڕۆشن كردنەوەی ژیانی خۆت بەكاریان بهێنە .

1-  ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی گونجاو بکە ، چونکە دەبێتە ھۆکاری لە ٩٠% یا خۆشبەختیت لە ژیان یاخود دەبێتە مایەی نەھامەتی بە درێژایی ژیانت .

2-  لە پیشەیەکی وەھا کار بکە ، کە شایەنی ئەوە بێت  گەنجێتی خۆتی تێدا سەرف بکەیت .

3-  با ئامانجی یەکەمت لە ژیان  گرنگی دان بێت بە خێزانەکەت و ببە ھۆکاری خۆشبەختیان .

4- لەوەندە زیاتر ببەخشە کە ھاورێکانت و کەسوکارت و ونیشتمانەکەت چاوەرێت لێدەكات .

5-  خۆت زۆر سەرزەنشت مەکە و لەخۆشت ببورە لەو ھەڵانەی کە رابردوو کردووتە .

6- رۆژانە چاکە لەگەڵ مرۆڤێک بکە کە نایناسی و دڵخۆش بە بە بەخشین پێش ئەوەی دڵخۆش بی بە وەرگرتن.

7-  گەر سەرپشک کرای لە نێوان  برسیەتی و قەرزکردن  ئەوا برسیەتی ھەڵبژێرە .

8-  بۆ ئەوەی برسی نەبیت و پێویستیت بەکەسی دیکە نەبێت  بەشێک لەداھاتەکەت پاشەکەوت بکە گەر کەمیش بێت .

9-  لە ھاوڕێ شکست خواردوەکانت دوور بکەوە و پشت بە ھاوڕێ سەرکەوتوەکانت ببەستە  بەتایبەتی ئەوانەی ئامادەن یارمەتیت بدەن لە کاتی تەنگانە .

10-  بەشێوەیەکی وەھا مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەکان بكە   کە ھاوڕێیەکی دێرینتە و ماوەیەکی زۆر نەت بینیوە .

11- کاتێک بەنیازی کارێک بکەیت  بەوپەری دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بیکە .

12-  داھێنەر بە و دەست پیشخەربە  ھەرچەند ھەڵەشت کرد دواتر سەردەکەویت .

13- بەھێز بە و بوێر بە و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرە .

14-  گەشبین بە و ئیجابیانە بیر بکەوە و ھەر رۆژێک بە لاپەرەیەکی نوێ دەست پێبکە .

15- ھاورێ بە و بەوەفا بە لەگەڵ ئەو کەسانەی کارت لەگەڵ دەکەن .

16- خۆشبەختی تەنھا بە پارە نەبەستراوەتەوە یاخود بەدەسەڵات , بەڵکو بەستراوەتەوە   بە شێوازی تێروانینی تۆ بۆ ژیان .

17- رای خەڵکی دیکە پشت گوێ مەخە  چونکە تۆش ھەندێک کەموکورتیت ھەیە کە خۆت نایبینی .

18-  ھەردەم سەیری لوتکە بکە وەک مێروولە بە کە ھەردەم ھەوڵی سەرکەوتن دەدات ،  ھەرچەند دەکەوێت بەڵام بەردەوام دەبێت لە ھەستانەوە و ھەوڵدان .

19-  لە کۆتاییشدا  کارێک مەکە کە دایکت شانازی پێوە ناکات و باوکیشت پێی شەرمندە دەبێت.

 

سایتی وێستگە ستایل