ئایا ده‌بێت رێگری له په‌نجه‌مژینی منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی ئۆتاگا له نیوزله‌ندا ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی په‌نجه‌ی خۆیان ده‌مژن یاخود نینۆكی خۆیان ده‌كرۆشن، له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه سودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك زیان.
توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و منداڵانه‌ی یه‌كێك له‌و دوو خوه‌یان هه‌یه یاخود هه‌ردوو خوه‌كه‌یان تێدایه، سیستمی به‌رگری له جه‌سته‌یاندا به‌هێزتره له كه‌سانی دیكه‌و جه‌سته‌یان كه‌متر توشی هه‌ستیاری و حه‌ساسیه‌ت ده‌بێت.
توێژه‌ران هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه منداڵه‌كه به‌و كاره‌ی جۆره به‌كتریایه‌كی تایبه‌تی ژێرپه‌نجه‌ی هه‌ڵده‌مژێت كه دواتر سیستمی به‌رگریان به‌هێزده‌كات و واده‌كات له گه‌وره‌بوندا كه‌متر ئه‌و نه‌خۆشیانه بگرن كه به‌هۆی حه‌ساسیه‌ته‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت.
سەرچاوه: تۆڕی میدیای خەڵک