دابەزاندنی کێش به ئەم گیراوە
بێگومان ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش زۆرن و زۆربەی ڕێگاکان باس لە خواردنی تەندروست و ڕاهێنانی وەرزشی دەکەن، هەریەکەیان تەکنیکی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام ئەمە مانای وانیە هەموو ڕێگاکان کاریگەری هەیە لەسەر دابەزاندنی کێشی لەشێ تۆ، چونکە ڕەنگە ئەوەی کێشی تۆ دادەبەزێنیت و لەقەڵەوی ڕزگاردەکات کێشی کەسێکی تر لاواز نەکات.
یەکێک لەڕێگاکان کە خەڵکی زۆر بەدوایدا دەگەڕێت خواردنی پێکهاتە و خواردنەوەی سروشتیە بۆ ئەوەی کاریگەری خراپی نەبێت، هەر بۆیە دەتوانیت لەماڵەوە دەسکێک کەرەوزی هاڕڕاو و ئاوی لیمۆ تێکەڵبکەیت و پاشان ئاوی تێبکەیت.
ئەم گیراوەیە بەیانیان پێش نان بخۆرەوە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ، لەو ماوەیەدا 2 کیلۆ لە کێشت دادەبەزێنێت، دواتر ئەگەر ویست بەردەوام بیت و زیاتر کێشت دابەزێت دوایی 10 ڕۆژ دووبارە دەستبکە بە خواردنەوەی و بەردەوام بە.
سایتی خەندان