• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 213
  • یەكشەممه 31/5/1395
  • رۆژژمێر :

دەمیرتاش: ئامانج لە تەقینەوەکەی عەنتاب دروستکردنی ئاژاوە و شەڕی ناوخۆییە.

 

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) ڕای گەیاند، ئامانج لە تەقینەوەکەی شاری عەنتاب لە کوردستانی باکوور، دروستکردنی ئاژاوە و شەڕی ناوخۆییە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 21\8\2016، میدیاکانی تورکیا لە زمان سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپەوە بڵاویان کردەوە: ”ئامانج لە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی عەنتاب دروستکردنی ئاژاوە و شەڕی ناوخۆییە“.

 

چاودێران پێیان وایە کە ئەم هەڵوێستەی دەمیرتاش، نوێیە و هێمایە بۆ ئەوەی کە هەوڵ دەدرێت قۆناغێکی نوێ لە نێوان کوردانی کوردستانی باکوور و حکوومەتی تورکیا بێتە ئاراوە.

شەوی ڕابردوو، لە شاری عەنتاب لە کوردستانی باکوور و لە نزیک سنوورەکانی ڕۆژئاوا، لە میانی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە، تەقینەوەیەک ڕووی دا کە بەهۆیەوە 50 کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

سایتی سەحەر تی ڤی