• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 102
  • شەممه 30/5/1395
  • رۆژژمێر :

شەڕ و پێکدادانی پەکەکە لەگەڵ سەربازانی تورک 

 

هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) و هێزی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، پێکەوە کەوتنە شەڕ و پێکددان.

 

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاپا، ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونە لە بەرزاییەکانی سینەکی پارێزگای ئاگریی تورکیا ، ئەندامێکی پەکەکە کوژرا و سێ سەربازیش بریندار بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، برینداران بۆ ساڕێژ و چارەسەریی بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەوە بەڵام حاڵی یەکێکیان شپرزەیە.

ڕۆژی دووشەممەش لە پارێزگای ئاگریی تورکیا، چەکدارانی نەناس بە هاویشتنی بۆمبی دەسکرد هێرشیان کردە نێو ئیدارەی پۆلیسی ئەو ناوچەیە کە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

لە کاتی دەسپێبوونەوەی شەڕ وپێکدادان لەنێوان پەکەکەو هێزە حکومەتییەکانی تورکیا لە ژولای٢٠١٥وە تائێستا، زیاتر لە ٦٠٠ سەربازی ئەو وڵاتەو هەروەها پتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

 

سەچاوه: سایتی سەحەر بەشی کوردی