چایەک بۆ دابەزین و تواندنەوەی چەوری ورگ
بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی ورگ و کەمەرێکی ڕێک، بۆ ماوەیەک چای دارچینی و گەڵای گازی بخۆرەوە.
جوانی و ڕێکی لەشولار لەم سەردەمەدا بۆتە پێویستی، چونکە جگەلەوەی سەرنجڕاکێش و جوان دەردەکەوێت، لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ باشترین باری تەندروستی، چونکە قەڵەوی و زیادبوونی کێش لە زانستدا بە نەخۆشی هەژمار دەکرێت و توێژینەوەکان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان رێگای جیاواز و نوێ بۆ چارەسەری کێشەی قەڵەوی بدۆزنەوە.
لە ئێستاشدا هەموو توێژینەوەکان ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەڵەوی لەسەر ئاستی جیهان، بەشێکی زۆری چەوریش لە ورگ و ڕان و کەمەر و قۆڵەکاندا کۆدەبێتەوە، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.
یەکێک لە ڕێگاچارەسەرەکان بۆ دابەزاندنی کێش خواردن و خواردنەوەی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزشە، تۆش دەتوانیت لەماڵەوە بە هەوڵدانی خۆت و خواردنەوەی ئەم چایە چەوری ورگ بتوێنیەوە و کێشت دابەزێنیت تەنها لەماوەی 7 ڕۆژدا 6 سم لە ورگ کەمبکەیتەوە.
چونکە ئەم چایە یارمەتی خێراکردنی هەرس دەدات، شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، هەڵئاوسانی گەدە ناهێڵێت و چەوری دەتوێنێتەوە.
چۆنێتی ئامادەکردنی:
لیترێک ئاو بکوڵێنە، یەک پارچەی تەواوی خڕ دارچینی و 5 گەڵای گازی تێبکە بۆ ماوەی 15 خولەک با بکوڵێت، دواتر کیسێک چای سەوزی تێبکە.
ڕۆژانە 3 کوپ لەم چایە بخۆرەوە پێش ژەمی خۆراکی بەیانی و پێش چوون بۆ خەوتن و دوایی ژەمی نانی ئێوارە، بەڵام ئاگاداربە ئەم خواردنەوەیە بۆ خانمانی دووگیان نابێت، بۆ دڵنیایی زیاتر پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکە.
سایتی خەندان