کوژرانی 4 تیرۆریستی داعشی له سلێمانی
له ئۆپراسیۆنێنی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی له گوندی تیماری ناحیه‌ی سه‌نگاو چوار تیرۆریستی داعش كوژران.
په‌یامنێری KNN رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی له رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش كه دزه‌یان كردبووه نزیك گوندی تیماری سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگاو 4 تیرۆریست كوژراون.
به‌پێی زانیاریه‌كانیش ئه‌و تیرۆریستانه كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیه‌وه. پێشتریش له نزیك ده‌ربه‌ندی دێلێژه 2 تیرۆریستی داعش كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و له دوای رووبه‌رووبونه‌وه یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی خۆی ته‌قانده‌وه و ئه‌وی دیكه‌شیان كوژرا.