• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 222
  • سێ شەممه 26/5/1395
  • رۆژژمێر :

چەند ڕێگایەک بۆ زوو خەواندنی منداڵەکەت
 


خەوتنی شەوان بۆ منداڵ سوودێکی تەواو بە جەستەی دەگەیەنێت و لە چەندین ڕوەوە بەرەو پێشچوونی پێدەبەخشێت.پێویستە دایکان و باوکان بەرنامەیەکی ڕێک و پێک بۆ خەوتنی منداڵەکانیان دابنێن بە جۆرێک کە لە کاتژمێر ٩ بۆ ٩:٣٠ خولەکی شەودا بخەون.

لەم بابەتەدا ئاماژە بە سوودەکانی خەوتنی منداڵ دەکەین لە کاتژمێر ٩ ی شەودا لەگەڵ چۆنیەتی خەواندنی لەو کاتژمێرەدا.

١- زوو خەوتن


ئەو منداڵانەی کە پێش کاتژمێر ٩ یان کاتژمێر ٩ دەچنە  سەر جێگای خەوەکەیان خێراتر دەخەون و باشتر پشوو دەدەن بەراورد بە ئەو منداڵانەی درەنگتر دەخەون، هەروەها ئەگەری خەبەر بونەوەی ئەم منداڵانە لە شەودا کەمترە.

٢- ڕژاندنی هۆڕمۆنەکانی گەشەکردن

 

پسپۆڕانی منداڵ باوەڕیان وایە کە خەوتنی باش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەی منداڵ، چونکە لە کاتی خەودا هۆڕمۆنەکانی گەشە لەلایەن لەشەوە دەڕژێنرێن.
بەرزترین ڕێژەی ڕژاندنی هۆڕمۆنەکانی گەشەی منداڵ لە نێوان کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ ی شەودایە.

 ٣- چالاکی لە ڕۆژدا


خەوی پێویست بۆ منداڵان دەبێتە هۆی ئەوەی لە ڕۆژدا چالاک بن و تەرکیزێکی باشتریان هەبێت.

چۆن منداڵەکەمان کاتژمێر ٩ ی شەو بخەوێنین؟
* دایکان و باوکان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پێویستە بۆ منداڵەکانیان پێشەنگ بن، بەرنامە دانان بۆ خەوتنیش ئەرکی ئەوانە.
* ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت بخەوێنیت، پێویستە خۆشت بچیتە ژووری خەوتنەکەیەوە و هاوکار بیت لە خەواندنی.
* هیچ کاتێک منداڵەکەت بە ناچاری مەنێرە بۆ ژووری خەوەکەی.
* لەکاتی خەوی منداڵەکەتدا دەنگی تەلەفزیۆن کەم بکەرەوە و کەشێکی لەبار بۆ خەوەکەی دروست بکە، بۆ نمونە کتێبی ئەو چیرۆکانەی بۆ بخوێنەرەوە کە پێی خۆشە، ئەمە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ خەواندنی.
* دوو کاتژمێر پێش خەوتنی منداڵەکەت ڕێگای مەدە کە مۆبایل و ئایپاد و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەکاربهێنێت، چونکە ڕوناکی ئەو ئامێرانە دەبێتە هۆی تێکدانی خەوی منداڵ.

خەوتن بریتییە لە کاتی پشوودانی جەستە و هەر کەسێک بە پێی تەمەنی پێویستی بە بڕێکی دیاریکراو هەیە، بۆ منداڵانی تەمەن یەک مانگ تا پێنج ساڵ ١٢ – ١٤ کاتژمێر  و بۆ کەسانی پێنج ساڵ تا ١٦ ساڵ ٩ – ١٢ کاتژمێر و بۆ تەمەنەکانی تریش ٦ – ٨ کاتژمێر خەوتن لە شەو و ڕۆژێکدا پێویستە.