به‌رهه‌م صاڵح :ئێرانێکی به‌هێز و کاریگه‌ر له ناوچه‌که بۆ ئێمه، با‌یه‌خی زۆری هه‌یه
به‌رهه‌م صاڵح وتی: كۆبوونه‌وه‌كان ده‌رفه‌تی گرنگ بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران تاکوو باس له پێشهاته‌كانی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌که بکه‌ین.
له‌م دوایه‌دا به‌رهه‌م صاڵح سه‌ردانی ئێرانی کرد و چه‌ندین دانیشتنی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران‌دا هه‌بووه و به پێی هه‌واڵه‌کان دانیشته‌نه‌کانیش ئه‌رێنی بوون و ده‌توانن به‌ستێنێکی زیاتر بۆ قووڵ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو لا ئاماده به‌که‌ن، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی مێهرنیوز گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ دوکتور به‌رهه‌م ساڵح ئه‌نجام داوه.
-سه‌رتا جنابی دوکتور په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران له چ ئاستێک دایه؟
په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه گرنگه. سه‌رباری دراوسێ بوون، فه‌رهه‌نگ و دینی هاوه‌به‌ش، په‌یوه‌ندی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هاوبه‌ش کۆمان ده‌کاته‌وه. له هه‌موو ساته سه‌خت و لێقه‌ماوه‌کان ئێران په‌ناگه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق بووه، له ئه‌نفاڵ و هه‌ڵه‌بجه و کۆڕه‌و، هاوکاری زۆر باش و گرنگی پێشکه‌ش به ئێمه کردووه، یان ئه‌وه‌ی له کاتی خه‌باتمان له دژی ڕژیمی سه‌رکوتکه‌ری سه‌دام یارمه‌تی باشی داوین.
له شه‌ڕی دژ به مرۆڤ کوژه‌کانی داعش، هاوکاری ئێران بۆ هێزی پێشمه‌ره‌گه و هێزه‌کانی تری عێراق بایه‌خ و کاریگه‌ری دیاری هه‌بووه و جێگه‌ی سوپاس و پیزانینمانه. ئێستاش پێویسته کاری شلگێرانه بکه‌ین بۆ په‌ره‌دانی په‌یوه‌ندییه‌کانمان، بۆ نموونه له ڕووی ئابووریه‌وه، سنووری زیاتر بکه‌ینه‌وه و هه‌وڵی زیاتر بده‌ین تاکوو ئاڵ و گۆڕه ئابووریه‌کان په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت.
له هه‌مووی گرنگ تر حکوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه بۆری نه‌وت بۆ ئێران ڕابکێشێت و حکوومه‌تی عێراقیش له‌م هه‌وڵه پشتیوانی کردووه و سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێویسته له‌گه‌ڵ ئێران ڕواێژ و هاوکاری گونجاو و به‌رده‌وامان هه‌بێت.
-چه‌ند کۆبوونه‌وه له نێوان لێژنه ئێرانییه‌کان و به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌نجام بووه و لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌م بابه‌ته چییه؟
كۆبووه‌وه‌كان ده‌رفه‌تی گرنگ بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران تاکوو باس له پێشهاته‌كانی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌که بکه‌ین، به تايبه‌تيش به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و ريشه‌كێش كردنی ته‌كفير و توندره‌وی.
بابه‌تی هاوكاری ئابووری، ته‌وه‌رێکی‌تری دیکه‌ی باسه‌که‌مان بوو. وه‌ک هه‌ميشه، به‌رپرسانی ئێران دۆخی هه‌رێم و عێراقیان پێ گرنگه و به بایه‌خێکی زۆره‌وه ده‌ڕواننه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان، بۆ ئێمه‌ش، ئێرانی دراوسێ، ئێرانێکی به‌هێز و کاریگه‌ر له ناوچه‌که با‌یه‌خی زۆری هه‌یه و تێگه‌یشتن له بۆچوون و ڕوانیینه‌کانی ئێران به نیسبه‌ت ئێمه‌وه زۆر گرنگه.
هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می گۆڕانگارییه خێراکان، له سه‌رده‌می ئه‌گه‌ره گه‌وره‌کان، ڕاوێژ و لێکدانه‌وه له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمان کارێکی پێویست و به که‌ڵکه.
-له‌م ماوه‌دا بڕێک دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شداری کردنی حه‌شدی شه‌عبی له ئازاد کردنی موسڵدا کراوه، هۆی ئه‌مه چییه؟
حه‌شدی شه‌عبی پێکهاته‌یه‌کی گرنگی شه‌ڕکه‌ره که له مه‌نزوومه‌ی ئه‌منی عێراقدا وه‌ستاوه، کاتی خۆی که دۆخه‌که زۆر هه‌ستیار ب،وو به پێی فتوای مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای نه‌جه‌ف هاته گۆڕاپانه‌که و ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه له ڕێگری کردن له پێشڕه‌وییه‌کانی داعش.
شه‌ڕی ڕزگار کردنی موسڵ شه‌ڕێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت و وێستگه‌یه‌کی گرنگ ده‌بێت بۆ ڕاماڵینی سه‌ربازی داعش له عێراق. ئه‌مه کارێکی ئه‌سته‌مه و ناکرێت نیازخراپی داعش و هێزی دڕندانه و مرۆڤ کوژ و وێرانکه‌ری داعش به که‌م وه‌ربگرین، بۆیه پیویسته هه‌موو هێزه‌کان؛ پێشمه‌رگه، سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی و هێزی عه‌شایه‌ری ناوچه‌که له ژێر چه‌تری به‌رنامه‌یه‌کی گشتگیر ساز بدرێن و به‌شداری ڕاماڵینی داعش بکه‌ن و کۆتایی به‌م گرووپه تیرۆریستییه بێت. بێ گومان پلانی سه‌ربازی یه‌کگرتوو،هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ریی سیاسی بۆ چوارچێوه‌ی حوکمڕانی گونجاو و کاریگه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکی ناوچه‌که له دوای داعش، کارێکی پێویسته تاکوو جارێکی دیکه داعش سه‌رهه‌ڵ نه‌داته‌وه و سه‌رکه‌وتنه‌کانمان یه‌کلا که‌ره‌وه بن.
-سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌رێم جه‌خت له یه‌کگرتوویی خاکی عێراق ده‌کاته‌وه، به‌ڵام که‌سانێک هه‌ن که جه‌خت له دابه‌ش کردنی عێراق ده‌که‌ن، هۆکه‌ی چییه؟
به‌داخه‌وه عێراق گیرۆده‌ی گێژاوێکی سیاسی بووه و له قه‌یرانێکه‌وه بۆ قه‌یرانێکی قووڵتر ده‌ڕوات. پێویسته ده‌رباز بین له‌م گێژاوه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ کێشه‌کان بده‌ین. به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له ماوه‌ی پێشوودا تووشی کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ بووه. به دڵنیایه‌وه ئه‌م دۆخه بۆ کورد خراپه و هه‌روه‌ها بۆ سه‌رتانسه‌ری عێراقیش خراپه. ئه‌م ئاسته‌نگ و ناکۆکیانه، ئه‌م گێژاوه سیاسییه‌ی به‌غدا بووه‌ته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیری و دۆخی خراپی ئه‌منی له‌م وڵاته. خه‌ڵکی عێراق شایه‌سته‌ی ژیانێکی باشترن و ناکرێت به‌مجۆره باری ژیان و ئه‌منیان به‌رده‌وام بێت.
بێ گومان گه‌لی کوردستان خاوه‌ن مافی چاره‌نووسی خۆیه‌تی. بۆیه له‌م ڕووه‌وه پێویسته ئێمه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد بڕێاری شلگێرانه‌ی خۆمان سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بده‌ین و ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلایی بکرێته‌وه، نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره یان تاران یان واشنتۆن.
پێکهاته‌کانی عێراق پێویستیان به ڕاوێژ و دیالۆگی ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه هه‌یه بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه، بۆ سازدانی گشت هێز و تواناکانمان دژی دڕنده بوون و مرۆڤ کوژی ته‌کفیر و توندڕه‌وی و ڕێز گرتن له مافی گشت پێکهاته‌کان و پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌که.
هەواڵنێری مێهر