• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 132
  • دوو شەممه 25/5/1395
  • رۆژژمێر :

حەوت هۆکار بۆ خواردنی خەیارێک ڕۆژانە

 

پزیشکان و پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن کە پێویستە لیستی خۆراکەکانی ژەمەکانی ڕۆژانەت بێ خەیار نەبێت، بەهۆی بوونی حەوت هۆکاری گرنگ لە پێکهاتەی خەیاردا، ئەگەر دەتەوێت تەندروستیەکی گونجاو هەبێت.

1-خەیار بە ڕێژەی لە %95 ئاوی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا.

2-بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵیەکان لە خەیاردا، باشترین یارمەتیدەر و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی.

3-بڕێکی زۆر لە پێکهاتە و ماددەی خۆراکی سودبەخش وەک ڤیتامین سی و بی لە خەیاردا هەیە، باشترین سەرچاوەن بۆ تەندروستی لەش.

4-کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسۆفۆڕ ماددەیەکی خۆراکی سوودبەخشن بۆ ئێسک و ماسولکەکان، ئەم ماددەیەش یەکێکە لە پێکهاتەکانی خەیار.

5-خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە و هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.

6-کرداری هەس خێرادەکات چونکە ئەنزیمی ئیریبسنی تێدایە، کە باشترین هۆکارە بۆ هەرسکردنی پێکهاتە خۆراکە پڕۆتینیەکان.

7-لەگەڵ هەموو ئەو سوودانەدا، خەیار سەرچاوەیەک بۆ جوانکاری، خواردنی هۆکارێکە بۆ گەشانەوە و شێداری پێست و دەتوانیت وەک ماسکێک لەگەڵ هەنگویندا بەکاریبهێنیت بۆ پێست، یاخود بۆ لابردنی ڕەشیەکانی ژێر چاو یان چرچیەکانی دەوری چاو پارچەیەک خەیار بخەیتە سەر چاوەکانت بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

 

سایتی خه ندان