• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 110
  • دوو شەممه 25/5/1395
  • رۆژژمێر :

 ئەمریکا لە ناو وڵاتەکەی خۆشی دا گرینگی بە مافی مرۆڤ بدات

 

روسیا ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە بە تۆمەتبار کردنی تەواوی جیهان وانەی بەرگری کردن لە مافی مرۆڤ و ئازادی کۆمەڵایەتی دەڵێتەوە، وا باشە لە ناو وڵاتەکەی خۆشی دا بە سنگ فراوانیەوە لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ هەڵس و کەوت بکات

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،ئەلێکشاندر بیکانتۆف جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیێندراوێک دا کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاو کرایەوە بە ڕەخنەگرتن لە ڕاپۆرتی تازەی واشنگتۆن لە بواری ئازادی مرۆڤەوە نوسی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە وەکو جاران  شێوازی باو و سروشتی سیاسەتی خۆی لە بڕگەی تایبەت بە ڕوسیا  لە بواری ئازادی ئایینەکان لە جیهان پێشان دا.

ناوبراو وتی: ڕاپۆرتەکەی ئەمریکا لێوانلێوە لە زانیاری ساختە، چەت و هەڵەی زەق لە بابەت روسیاوە کە دوورن لە ڕاستی.

بیکانتۆف وتیشی: واشنتۆن بە شێوازی جاران لە بابەت رەوشی ئایینەکان لە ڕوسیا و هەوڵە ئەنجام گرتوەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافی شوێنکەوتوانی ئایینە جۆراوجۆرەکان بێ دەنگی کردوە.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە درێژە دا وتویەتی: وانە وتنەوەی ئەمریکا لە بواری مافی مرۆڤ کریمەشی گرتۆتەوە چونکە وێنەیەکی پێشان داوە کە لە قسان موسڵمانانی ئەو نیوچە دوڕگەیە لە دۆخێکی نالەبار دا دەژین.

ناوبراو لە کۆتایی دا وتی: واشنتۆن وەکو جاران دیسانیش لە بیر چووە باسی ئازادی ئایین و نەتەوەکان و ڕەوشی مافی مرۆڤ بکات لە ئەمریکا.

 

سایتی سەحەر تی ڤی