ئهژماري تێرۆریستانی که لە سووریا شەڕ دەکەن چەن کەسه؟
ناوەندێکی توێژینەوەی ئەڵمانی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ۲۰۱۱ تا ۲۰۱٥ نێزیک بە ۳٦۰ هەزار تێرۆریست لە ۹۳ نەتەوەی جیهان لە سووریا شەڕیان کردووە.
گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی " ئەلغەد" چاپی ئۆردۆن، ناوەندێکی توێژینەوەی ئەڵمانی ناسراو بە " فیریل "، لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئهو ئۆردۆنیانهی کە لە چوارچێوەی گرووپه تێرۆریستیهکان لە سووریا شەڕ دەکەن زیاتر لە ۳ هەزار و ۹۰۰ کەس لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو بووە. لە ئەم ڕێژەیە، هەزار و ۹۹۰ کەس کوژراون و ۲٦٥ کەسی تر بێ سەر و شوێنن.
لە ئەم هەواڵەدا هاتووە: تەواویی تێرۆریستە بیانیهکان لە سووریا کە بریتین لە سهرجهم نەتەوەکان لە ئاپی ۲۰۱۱ تا کۆتایی ساڵی ۲۰۱٥ زیاتر لە ۳٦۰ هەزار کەس بووە. هەر ئێستا ۹۰هەزار کەس لە سووریا شەڕ دەکەن کە زۆربەیان لە ڕیزی گرووپە تێرۆریستیەکانی داعش و بەرەی نوسرە شەڕ دەکەن.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا وتراوە کە ژماری تێرۆریستهکان کە مافی هاووڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکییان هەیە زیاتر لە ۲۱هەزار و ٥۰۰ کەسە کە تهنیا ٨هەزار و ٥۰۰ کەسیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
لە ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە توێژینەوەدا هاتووە کە ئەم تێرۆریستانە لە بێژە جیاوازەکانەوە بەتایبەتی ئوقیانووسیە و لە ۹۳ نەتەوەی جۆراوجۆری دنیا و تەواویی وڵاتە عەرەبیەکانەوە هاتوون بۆ سووریا. هەروەها ٤۵ ملیۆن دۆلار بۆ شەڕ لەگەڵ ئەرتەشی سووریا خەرج کراوە.
لە پێوەندی لەگەڵ ئاماری تێرۆریستەکانی سعوودی لە سووریاش هاتووە کە ۲٤ هەزار و٥۰۰ تێرۆریستی سعوودی لە سووریا بەشداریان کردووە کە ٥ هەزار و ۹۹۰ کەسیان لێ کوژراوە.
سەبارەت بە ژنە تێرۆریستەکانیش ئەبێ بوترێ توونیس زیاترین ڕێژەی لە سووریا هەیە، بۆ وێنە ۱٨۰ ژن لە چوارچێوەی جیهادی نیکاح ( هاوسەرگیری لەگەڵ تێرۆریستەکان ) ڕۆیشتوونەتە سووریا کە ٤٥ کەسیان لێ کوژراوە.
هەروەها لە ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ساڵی ۲۰۱٥ دا ڕێژەی بەشداریی تێرۆریستەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەندی لە سووریا زیاتر بووهتهوه.
ئاژانسی هەواڵی مێهر