• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 47
  • دوو شەممه 18/5/1395
  • رۆژژمێر :

ئەردۆغان: قەیرانی سووریا بێ ڕووسیا چارەسەر نابێ

 

سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند کە چارەسەریی قەیرانی سووریا بێ ڕووسیا، نامومکینە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە سەروبەندی سەفەری بۆ سەن پترزبورگ و دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی"تاس"ی ڕووسیادا، وتی: بێ هاوبەشیی ڕووسیا چارەسەریی قەیرانی سووریا ، مومکین نییەو تەنیا بەهاوکاریی ڕووسیا دەتوانین ڕێکارێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزینەوە.

ئەردۆغان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئوروپاش وتی: یەکێتی ئوروپا ، بەڵێنییەکانی لەمەڕ تورکیاوە جێ بەجێ نەکرد و ٥٣ ساڵە کە ئێمە هەڵدەخەڵەتێنێ.

یەکێتی ئوروپا دەبێ دەست هەڵبگرێ لە گرتنەبەری سیاسەتی بانێک و دووهەوای خۆی.

شیاوی ئاماژەیە کە ئەردۆغان سێ شەممەی ڕابردوو لە جڤینێکی ئابووری لەئانکارا باسی سەردانی  سەن پترزبورگی ڕووسیای کرد لە نۆهەمی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ(١٩ی گەلاوێژ) بە یاوەریی شاندێکی باڵادا.

ئەو سەفەرە، یەکەم هەوڵی دوو قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان پاش تاوسەندنی کێشەکان لەئاکامی خرانەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕووسی لەلایەن هیزی ئاسمانیی تورکیاوە لە مانگی نۆڤمبەری ساڵی ڕابردووی زایینی(٢٠١٥).

ئەردۆغان لە کۆتایی مانگی ژۆئەنی ڕابردوو، پاش چەندین مانگ خۆڕاگری، لە نامەیەک دا ڕوو لە پوتین ، داخ و مەخابنی خۆی لەمەڕکەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی راگەیاندو بواری خۆش کرد بۆ دەس پێ کرانەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.