• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 31
  • دوو شەممه 18/5/1395
  • رۆژژمێر :

گۆڕانکارییە مەیدانی و سیاسییەکانی ئێراق

سەرچاوە ئێراقییەکان هەواڵی جێ بەجێ کرانی هەڵمەتی سەرکەوتووانەی سوپای ئێراق لە بەغداو دەورووبەرەکەیان لەدژ تیرۆریستان ڕاگەیاند.

سەرلەشکەری ئەرکان سەتتار عودە، یاریدەری فەرماندەی هەڵمەتی بەغدا وتی: هێزە ئاسایشییەکانی بەغدا دوێنێ یەکشەممە لە هەڵمەتی پاکتاو کردنی دەورووبەری بەغدا لە تیرۆریستانی داعش، ژمارێک تیرۆریستی ئەندامی ئەو گرووپەیان کوشت.

هێزەکانی ژووری هەڵمەتی بەغداش دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی عەرەب جبور لە باشووری بەغدا کوشت. هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق لە هەڵمەتێکدا لەشاری بیجی لە پارێزگای سەلاحەدین، لانیکەم١٩ تیرۆریستی داعشیان قۆڵبەست کرد.

سوپای ئێراق، سێ ئەندامی گرووپی ڕەشەکوژی داعشی کە لەماڵێکدا لە دوورگەی خالدییە لە ڕۆژهەڵاتی ڕۆمادی خۆیان شاردبۆوە، کوشت. بەپێی ڕاپۆرێکی دیکە، بەهۆی بۆردومانی مۆڵگەکانی گرووپی تەکفیریی داعش لەناوچەی تەرابشەی سەر بە پارێزگای ئەنبار پانزە ئەندامی داعش لەوان چەند سەرکردەی ئەو گرووپە کوژران.

ئەرکانی پڕووپاگەندەی شەڕی وەزارەتی بەرگریی ئێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق لە ناوچەی دوورگەی خالدییە پێشڕەوییان کردو زیاتر لە بیست و پێنج تیرۆریستی ئەندامی داعش لە دوورگەی خالدییە کوژران.

فڕۆکە جنگییەکانی ئێف-١٦ی هێزی ئاسمانیی سوپای ئێراقیش پێگەی داعش لەناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنباریان بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەدا ژمارێک سەرکردەی داعش لەو ناوچەیە لەگەڵ شەش تیرۆریستی بیانی کوژران.

ئاواییەکانی ناوچە باشوورییەکانی شاری قیارە لە پارێزگای نەینەوای ئێراقیش لەبوونی تیرۆریستانی داعش پاکتاو کرا. تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئاوایی قیارە لە باشووری موسڵ، لانیکەم یانزە کوژراوی لێکەوتەوە.

ئەندامانی گرووپی رەشەکوژی داعش بە ڕفاندنی ئەندامێک لە خێزانەکانی شاری حویجەی کەرکوک هەڕەشەیان کرد، بێتوو خێزانەکە لە شار بچێتە دەر، ئەو ئەندامەی خێزانەکە کەلە دەست داعش دایە دەکوژرێ.

داعش بەپێش گرتن بە چوونەدەری سەت هەزار کەس لە حەویجەی کەرکوک، لەکەسانی سیڤیل وەک قەڤڵغانی  مرۆیی کەڵک وەردەگرێ. گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەم دواییەدا زیاتر لە٨٥کەسی سیڤیلی لە شاری حەویجە ئێعدام کردووەو پێشی گرتووە بە نێژرانی تەرمەکانیان. دوابەدوای تاوانکاریی تیرۆریستان لە ئێراق، سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق، گرووپی ڕەشەکوژی داعش و پارتی هەڵوەشاوەی بەعسی وەک یەک شوبهاند و جەختی کرد لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەردووکیان.

شێخ خالید مەلا، سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی دینی سوننەی ئێراقیش لەبارەی کەمتەرخەمی لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش و پارتی هەڵوەشاوەی بەعس، وریایی داو وتی؛ قەت لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش و پارتی هەڵوەشاوەی بەعس ، وتووێژ سەر ناگرێ. هەروەها خێزان و بنەماڵەی ئاوارە مەسیحییەکانی پارێزگای نەینەوا لە بەغدا دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەو خوازیاری خێراکرانی ڕەوتی ڕزگارکردنی پارێزگای نەینەوا لەچنگ تیرۆریستانی داعش بوون.

مەهدی عەلاق سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کە لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوو، پێی داگرت لەسەر ئیرادەی حکومەت بۆ ڕزگارکردنی موسڵ و هەموو ناوچەکانی بندەستی داعش لە پارێزگای نەینەوا.