• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 44
  • پێنج شەممه 14/5/1395
  • رۆژژمێر :

کوژرانی دەیان تیرۆریستی داعشی لە عێراق

 

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلنەشرە، لە ئاکامی پەلامارەکانی ڕۆژی چوارشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی  سوپای عێراق بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە جەزیرەتولخالدیە هەڵکەوتوو لە شاڕی ڕومادی "زاحی خەلەف زەبیانی" سەرکردەی داعش هاوڕێ لەگەڵ 30 تیرۆریستی دیکە کوژران.

 سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە هەڵمەتێکی چەند کاژێری دا ڕێگای پەیوەندیی نێوان دوو شاری فەللوجە و ڕومادی لە پارێزگای ئەنباریان لە بوونی تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە.

هەر لەم پەیوەندییە دا  حسێن قائیدی بەرپرسی نوسینگەی رفێندراوە ئێزدیەکان لە عێراق وتی: گروپی تیرۆریستی داعش زیاتر لە 1400 زارۆکی ئێزدیی ڕفاندوە و خەریکە بۆ کاری تیرۆریستی ڕایان دێنێ و بە نیازە لەو مناڵانە لە هەڵمەتە تیرۆریستییەکان دا کەڵک وەرگرێ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی سومریە نیوز قائیدی جەختی کرد هەزار و 770 ژن و پیاوی ئێزدی ئێستاش دیلی بەر دەستی داعشن وێڕای ئەوەی کە لە دوو ساڵی ڕابردوو دا دو هەزار و 640 ژن و پیاوی ئێزدی ڕفێندراو  لە چنگی داعش رزگاریان بووە.

بەرپرسی نوسینگەی ئێزدیە رفێندراوەکانی عێراق وتیشی: زیاتر لە 400 هەزار ئێزدی لە شنگاڵ و بەعشیقە ئاوارەن و لە کەمپەکانیش دا گرفتی زۆریان هەیە و هەندێکیان تووشی نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی هاتوون.

 

سایتی سەحەر تی ڤی