کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنیی عێراق لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانەوە
لە پەلاماری ئاسمانیی هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق، دەیان عێراقی کوژران و بریندار بوون.
فەرحان محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ماڵی عێراقییەکان لە شاری قائیمی ئەو پارێزگایەیان بۆردومان کرد کە لە ئاکام دا لانیکەم 30 عێراقی کوژران و 17ی دیکەش بریندار بوون.
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراقیش ڕایگەیاند 759 کەس بە هۆی توندوتیژی، تیرۆریزم و تێکهەڵچوونی چەکداری لە ژوئیەی 2016 لە عێراق کوژراون.
نوسینگەی ئێزدیە رفێندراوەکانیش بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وتی: سێ هەزار و 770 ئێزدی ئێستا دیلی دەستی داعشن.عێراق لە ژوئیەی 2014وە شایەتی پەلاماری گروپی تیرۆریستی داعش بۆ باکور و رۆژئاوای ئەم وڵاتەو شایەتی جینایەتەکانی ئەم گروپەیە.
هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ لە درێژەی هەڵمەتەکانی خۆیان دا لە دژی تیرۆریستانی داعش بە تەواوی رێگای شاری موسڵ بۆ حەزریان لە باکوری ئەو وڵاتە پاک کردەوە و ڕادەستی پۆلیسی نەینەوایان کرد.
عیماد دەلیمی جێگری شارەوانی ڕەتبە لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: دەروازەی سنوری ئەلوەلید لە سنوری عێراق و سوریا ئازاد کراوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: لە میانەی ئازاد کردنی تەپکەکانی "باج" لە باشوری موسڵ لە بوونی گروپی تیرۆریستی داعش چەند تڕۆمبێل بە رەقەمی عەڕەبستانەوە دەستیان بە سەر داگیرا و ڕیازیش تا ئێستا لە بابەت ئەو بەڵگە و دایکۆمێنتانە بێ دەنگە.هەڵمەتی ئازاد کردنی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە بەهاری ئەمساڵەوە دەستی پێ کردوە و لەو کایەوە تا ئێستا چەندین ناوچەیان لە چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێناوە.
عەڕەبستانی سەعودی لە لایەنگرە سەرەکییەکانی گروپی تیرۆریستی داعشە و هەمە جۆر یارمەتی دارایی و سەربازی بەم گروپە دەدات لە عێراق و سوریا و وڵاتانی دیکەش.
کاربەدەستانی عێراق چەندین جار گلەیی و گازندەیان لە عەڕەبستان کردوە بە هۆی یارمەتییە دارایی وسەربازییەکانی بۆ تیرۆریستانی داعش.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند: چوار تیرۆریست لە باکوری پارێزگای بەسرە دەسگیرکراون و 50 پشتێنەی تەقینەوە و 50 موشەکیش لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین لە گەڕەکی مەکحول دەستیان بە سەردا گیرا.
هەر لەم پەیوەندییە دا ڕۆژی چوارشەممە چەند تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا رووی دا کە لانیکەم چوار کوژراو و 16 برینداریان لێکەوتەوە.
بەغدا لە حەوتوەکانی ڕابردوو دا شایەتی تەقینەوەی خوێناوی بووە و دەیان شارۆمەند کوژراون و بریندار بوونە.
دوابەدوای تەقینەوە تیرۆریستییەکان خالید عوبەیدی وەزیری بەرگریی عێراق لە ڕاگەیێندراوێک دا وتی: هەڵمەتەکان لە دژی تیرۆریستان هەروا بەردەوامن و عێراق ئەمساڵ بە تەواوی لە چنگی تیرۆریستان ئازاد دەکرێ.
خالید عوبەیدی لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆی دا وتی: هەڵمەتە سەربازییەکانی دژی داعش بە گوێرەی بەرنامە و لە کاتە دیاری کراوەکان دا دەچنە پێش.