گولەن: کوده‌تاکه‌ی تورکیا له فیلمی هالیڤودی ده‌چێت
تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی کوده‌تاکه‌ی تورکیا به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که پێی تۆمه‌تبار کراوه، وتی: ئه‌م کووده‌تایه زیاتر له فیلمێکی هالیڤودی ده‌چێت.
فه‌تحوڵا گوله‌ن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی: ڕه‌نگه که‌سێک ببێت لاینگری من بێت و له‌م کوده‌تایه‌دا ده‌ستی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه من ڕۆڵم هه‌بووه له‌م کوده‌تایه‌دا.
گوله‌ن له درێژه‌دا داوای کرد تاکوو ڕێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مباره‌وه لێکۆڵینه‌وه بکات و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه ئاراستەی که‌سانی دیکه دەکرێت به وردی به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت.
ده‌وڵه‌تی تورکیا فه‌تحوڵا گوله‌ن به هۆکاری سه‌ره‌کی کوده‌تاکه‌ی دوو هه‌فتەی ڕابردووی تورکیا ده‌زانێت و له دوای ئه‌م کوده‌تایه‌ش به ده‌یان هه‌زار که‌سی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گوله‌نی له سه‌ر کار ده‌رکرد و به ده‌یان قوتابخانه و فێرگه‌ی گوله‌نی داخستووه.
هاوپه‌یمانی دوێنێی و دوژمنی ئه‌مڕۆی ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌مه شتێکه که من پێشتر وتوومه و دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه گه‌ر یه‌ک له سه‌دی ئه‌و شتانه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به من ده‌یڵێت دروست بێت یان ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی من له‌مباره‌وه هه‌بێت، ئه‌وه له به‌یانی زووتر نییه که من ئه‌م کاره له ئه‌ستۆ ده‌گرم و ده‌ڵێم خۆم ڕاست ده‌که‌م. به‌ڵێ با من ده‌ستگیر بکه‌ن. به‌ڵێ با من له سێداره بده‌ن.
گوله‌ن له درێژه‌دا وتی: ئه‌وه‌ی له تورکیا ڕووی دا کووده‌تا نه‌بوو، به‌ڵکوو له فیلمێکی هالیڤودی ده‌چوو، ئه‌وه‌ی ڕوویدا قۆناخ به قۆناخ وه‌ک فیلمنامه نووسرا بوو.
گوله‌ن که به هۆی کاری ڕاهێنانه‌وه لاینگری یه‌کجار زۆری له تورکیا و جیهاندا هه‌یه و له دوای کوده‌تاکه‌ی تورکیاوه که‌وتووه‌ته دۆخێکی ئه‌سته‌م چون ده‌وڵه‌تی تورکیا به بیانۆی ئه‌نجام دانی کووده‌تاکه داوا ده‌کات تاکوو ئه‌مریکا هه‌رچی زووتره ڕاده‌ستی بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها داخستنی خوێندنگه‌کانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گوله‌ن درێژه‌ی هه‌یه و له‌م دوو هه‌فته‌ی ڕابردووەدا زیاتر له ۲ هه‌زار بنکه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ئابووری سه‌ر به گوله‌ن له تورکیا داخراون، هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌شیان که‌رتی تایبه‌ت بوون و به بیانۆی ته‌ڤل بوون به گوله‌نه‌وه داخراون.
ئاژانسی مێهر نیوز