داهاتی ۱.۳ ملیار دۆلاری ئەورووپا له فرۆشی چه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین
ده‌وڵه‌ته ئه‌ورووپاییه ناوه‌ندی و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به فرۆشتنی وه‌جبه‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین په‌ره‌یان به شه‌ڕی زیاتر له ناوچه‌که‌دا داوه.
گرووپی ڕۆژنامه نووسی بی ئای ئار ئێن و گرووپی ئۆ سی سی ئاڕ پی له ڕاپۆرتێکدا ڕایانگه‌یاند که ده‌وڵه‌ته ئه‌ورووپاییه‌کان له میانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا وه‌جبه‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین فرۆشتووه و ئه‌مه‌ش شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی له‌م ناوچه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه زیاد کردووه.
به پێی ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م گرووپه هاوبه‌شه، گروپێکی ئه‌ورووپایی به ڕێبه‌ری کڕۆڤاسی و کۆماری چێک له ساڵی ۲۰۱۲ فرۆشتنی چه‌کیان به ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ست پێکردووه. له‌و کاته‌وه تاکوو ئێسته، ئه‌م وڵاتانه داهاتێکی یه‌ک ملیار یۆرییان هه‌بووه؛ ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌م چه‌کانه له کۆتاییدا به ده‌ستی داعش گه‌یشتووه.
ئه‌م ڕاپۆرته له ژێر ناوی "گه‌یشتن به سوودی زۆر: داهاتی ۱.۲ ملیار یۆرۆیی له فرۆشتنی چه‌ک به ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین"، له سه‌ره‌تای ڕۆژی چوارشه‌مه بڵاو کرایه‌وه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه که بۆ یه‌که‌مین جار به ده‌یان فڕۆکه‌ی پڕ له چه‌ک له ئه‌ورووپاوه بۆ وڵاتانی وه‌ک تورکیا نێردراون و ئه‌م چه‌کانه‌ش بۆ شه‌ڕه‌کانی سووریا و یه‌مه‌ن به‌کاردێن.
ئه‌م ڕاپۆرته نیشانی ده‌دات که وڵاتانی فرۆشیار ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ی که چه‌که‌کان دواجار ڕاده‌ستیان کراوه، ئاگادار بوون.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که فرۆشتنی ئه‌م چه‌کانه به پێچه‌وانه‌ی یاسا جیهانییه‌کان و مافی مرۆڤه و ئه‌م بازه‌رگانییه کارێکی نایاساییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته به‌شێکی زۆری ئه‌م چه‌کانه بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی نێردراوه و ئه‌م وڵاته نزیک به ۱۸۵۰۰ ئامێری مووشه‌ک لێدان، ده هه‌زار ئه‌ی که‌ی ۴۷، هه‌روه‌ها ۳۰۰ تانک و ۲۵۰ ئامێری مووشه‌کی دژه فڕۆکه‌یان به عه‌ره‌بستان فرۆشتووه. ئه‌م وڵاته ئه‌ورووپایانه بریتن له بوسنی و هێرزی گوین، بۆڵغاریا، کڕۆڤاسی، کۆماری چیک، مۆنته نیگرۆ، ڕۆمانیا، سێربیا و سلۆڤاکی.
بێجگه له عه‌ره‌بستان ئه‌م چه‌کانه بۆ وڵاتانی دیکه وه‌ک ئه‌ردۆن، ئیمارات و تورکیاش نێردراون.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هۆشدار دراوه که به پێی ئه‌وه‌ی له ساڵی ۲۰۱۵دا چه‌ندین ڕێککه‌وتنی فرۆشتنی دیکه‌ی چه‌ک واژۆ کراوه، ئه‌گه‌ری زۆر که‌مه که به‌ر به‌م بازه‌رگانییه نایاساییه بگیردرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌جبه چه‌کانه ڕاده‌ستی وڵاتانی عه‌ره‌بستان، ئه‌ردۆن، ئیمارات و تورکیا کراونه، به‌ره‌و سووریا نێردراون. ڕاپۆرته‌که له زاری ڕابرت ستێفان فۆرد، باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا نووسیویه‌تی که ئه‌م چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه له ڕێگه‌ی دوو ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی نه‌هێنی بۆ ئه‌ردۆن و تورکیا نێردراون.
به پێی ڕاپۆرته‌کان، ئه‌م چه‌کانه له تورکیا و سووریا و له ڕێگه‌ی وشکانیه‌وه بۆ وڵاتی سووریا ڕۆیشتوون یان ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئاسمان و فڕۆکه بارهه‌ڵگره‌کانه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌که عه‌ره‌بستانی سعوودیش هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌کانه‌ی بۆ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له سووریا ناردووه.
به پێی وته‌کانی ڕابرت ستێفان فۆرد، ئه‌م بازه‌رگانییه له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌نده‌ی ئه‌مریکا (سیا)، تورکیا و وڵاتانی ته‌نیشت که‌نداوی فارس و به هاوکاری ئه‌ردۆن و تورکیا ئه‌نجام ده‌بێت.
ئه‌م ڕاپۆرته ڕۆڵی واشنتۆن له دابین کردنی چه‌کی وڵاتانی ئه‌ورووپایی بۆ ناوچه‌که به گرنگ وه‌سف ده‌کات. له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که ئه‌مریکا ئه‌م چه‌کانه ڕاسته‌وخۆ له وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌کڕێت و دواجار ڕاده‌ستی به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریای ده‌کات.
ئاژانسی مێهر