• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 314
  • یەكشەممه 10/5/1395
  • رۆژژمێر :

درێژەی سیاسەتی ڕەگەزپەرەستانەی ئالی خەلیفە لە بەحرەین

 

رژێمی پاشایەتی بەحرەین بێ سەرنجدان بە وشداری دانی نێودەووڵەتی لەبارەی بازداشت ، دادگەیی کران و سەرکوت کردنی نەیارانی سیاسی ئەم ڕژێمە ، یەکێ تر لە چالاکانی سیاسی ، مەزهەبی ئەم وڵاتەی دەسگیر کرد.

لە حاڵێک دا کە هەڵوەشانەوەی مافی شارومەندی و دەسپێکرانی دادگەیی کرانی دەیان چالاکی سیاسی لە وان شێخ عیسا قاسم رێبەری شیعەکانی بەحرەین ، لە گەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕووبەروو بووەتەوە، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕۆژی شەممە لە دەسگیر کرانی " مەجید مەشعەل" سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی ئەم وڵاتە  لەلایەن هێزەکانی ئالی خەلیفە هەواڵیان دا. هێزەکانی ئالی خەلیفە ڕۆژی جومعە بە پەلامار کردن بۆسەر ماڵی " سەیید مەجید مەشعەل " سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی بەحرەین ، ئەویان بە تاوانی وروژاندنی بیرو هزری گشتیی و پشتیوانی لە شێخ عیسا قاسم ڕوحانی پایەبەرزی ئەم وڵاتە دەسگیردو لە بەندی  کرد.

" مەشعەل" دوای دەرکرانی حوکمی هەڵوەشانەوەی مافی شارومەندی عیسی قاسم رێبەری شیعەکانی بەحرەین لە لایەن دەزگەی دادەڤانی ئەم وڵاتە لە یەک مانگ و نێو لەمەوپێش، زۆر جار وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی رژێمی ئالی خەلیفە ، لەبارەی دەرەنجامی درێژەی سیاسەتەکانی ڕەگەز پەرەستانە ی  ڕژێم وشداری دابوو. دەسگیر کرانی ئەم چالاکە سیاسیە مەزهەبیەی بەحرەین ، نەتەنیا لە ناوخۆ بەڵکۆ لە لایەن وڵاتان و رێکخراوە جۆربەجۆرەکان تەنانەت پشتیوانانی رژێمی ئالی خەلیفە  یانی ئەمریکا ، ئینگلیس و ڕێکخراوی نەتەوەکان یش مەحکووم کراوە.

کردەوەی ئالی خەلیفە لە هەڵگرتنی مافی شارومەندی نەیاران لە بەحرەین لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە لە ئاگاداری نامەی جیهانی مافی مرۆڤ ڕاگەێندراوە هەموو خەڵک مافی شارومەند بوونیان هەیە و هیچکەس نابێ لە مافی شارومەند بوون بێوەری بێت. درێژەی دەسگیر کران و هەڵوەشانی مافی شارومەندی چالاکانی سیاسی لە بەحرەین لە بارودۆخێکدا ڕوو دەدات کە دادگەی  ڕژێمی ئالی خەلیفە بە تازەیی حوکمی نیهایی هەڵوەشانەوەی کۆمەڵی ئیسلامی ویفاقی نیشتمانی بەحرەین، گەورەترین کۆمەڵی نەیاری ئەم وڵاتەی دەرکرد.

ئەم کردەوەیە، ناڕەزایەتی جەماوەری بەحرەین و وڵاتانی ترو رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی پشتیوان و لاگری مافی مرۆڤ یان هەڵخراندووە. ڕژێمی دەسەڵاتدار لە بەحرەین بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەسەو ئامێری جۆربەجۆر تێ دەکوشێت وێڕای سەر گیر و بەرگیری  ڕاپەڕێنی جەماوەریی ، نەیاران لە گوڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە لاببات.

سیاسەتی رەگەز پەرەستانەی دەسگیر کران وهەڵوەشاندنەوەی مافی شارومەندیی بەحرەینی نەیاران ، لەم چوارچیوەیەدا هەڵدەسەنگێندرێ. دەسەڵات لەم وڵاتە تەنیا لە ئیختیاری بنەماڵەی ئالی خەلیفەیە و بەرپرسانی هەموو دەزگا وکابینەکان لە بەردەستی نێزیکانی پاشا لەوان سەرۆک وەزیران دایە .

بەحرەین لە کاتی سەربەخۆیی لە سەرەتای دەیەی هەزارو نۆسەدو حەفتا ی زائینی هەتا ئێستاکە تەنیا یەک سەرۆک وەزیرانی بووەو وئەویش کەسێک بێجگە لە " خەلیفە بن سەلمان ئالی خەلیفە" برای پاشای پێشووی بەحرەین و مامی پاشای ئێستاکەی بەحرەین نیە. سەرۆک وەزیرانی بەحرەین ئەوجۆرەی کە لە یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە دا هاتووە ، دەبێ سەرۆکی حکومەت بزانین و هەمدیسان بە پێی یاسای بنەڕەتی ، ئەو ڕاستە وخۆ لەلایەن پاشای بەحرەینەوە هەڵدەبژێردرێت وپەرلەمان ئیزنی دەستوەردان لە هەڵبژاردن یا دەرکرانی ی نیە.

 

سەرچاوه: سایتی کانالی سەحەر تی ڤی