چۆنێتی شوشتنی ددانەکان بەشێوەیەکی تەندروست
شتنی ددان کارێکی ڕۆژانەیە و پێویستە هەمووان بایەخی پێبدەن، لەپێناو تەندروستی و کلۆر نەبوونی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی شتنی دداندا هەندێک ڕەفتار هەیە پێویستە ئاگاداری بیت تا زیانت پێ نەگات.
1-بەکارهێنانی فڵچەیەک بۆ ماوەیەکی زۆر زیانی هەیە، پێویستە دوو یان سێ مانگ جارێک فڵچەکەت بگۆڕیت.
2-لەکاتی شتنی ددانەکانتدا هەوڵبدە لە ئاوێنەکەوە سەیری ددانت بکە تا بزانیت کوێ دەشۆیت و چۆن دەیشۆیت، نەک سەیری خۆت بکەیت، کە ڕەنگە ئاگادار نەبیت و فڵچەکە بەهەڵە بەکاربهێنیت پوکت برینداربکات.
3-پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن بەوەی لە 2-3 خولەک زیاتر ددانت مەشۆ، چونکە زیانی هەیە و بەخێرایش مەیشۆ.
4-پێویستە هێواش و لەسەرخۆ بیت، نەک بەخێرایی و بەتوندی فڵچەکە بەکاربهێنیت، چونکە ڕەنگە ببێتەهۆی برین و هەوکردنی پوک و زمان یان زیان کەوتن بە مینای ددان.
6-جۆری ئەو فڵچەیەی ددانی پێ دەشۆیت زۆر گرنگە، چونکە هەندێک جۆری فڵچە تەندروست نین، باشترینیان فڵچە کارەباییەکانە بەگوێرەی وتەی شارەزەیان.
7-پێویستە زۆر بەئاگابیت لەشتنی ددانت بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، نەک بە هەڕەمەکی فڵچەکە بهێنیت بە ددانتدا.
8-بەکارهێنانی هەویری ددانی گونجاو و تەندروست، بەتایبەت ئەو جۆرە هەویرانەی لەم ساڵانەی کۆتاییدا پەیدا بووە بڕێکی زۆر خەمیرەی تێدایە زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت و پێویستە زۆر وریابن لە مامەڵەکردنی.
9-بڕێکی کەم و پێویست بەکاربهێنە لە هەویرەکە، چونکە بڕی زۆر پێویست نییە بۆ ددان شتن.
1-هەوڵبدە زیاد لە پێویست ڕۆژانە ددانت نەشۆیت، چونکە زیان بە مینای ددانت دەگەیەنێت، پێویستە لە سێ جار زیاتر نەبێت.
11-بەشی ناوەوەی ددانەکانت لەیادمەکە لەکاتی شتندا، چونکە زیاتر بەکتریا و میکرۆب کۆدەکاتەوە.
خەندان لایف