ساڵڕۆژی هه‌ڵمه‌تی مێرساد له لایەنی ئه‌ندامانی تاقمی ڕه‌شه‌کوژی مونافقین
بیست و حه‌وتی جولای (5ی گه‌لاوێژ) بیرهێنه‌ری هه‌ڵمه‌تێکه که25ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وه‌ڵام به ده‌سدرێژکاریی سه‌ربازیی تاقمی مونافقین بۆ سه‌ر خاکی ئێران له‌لایه‌ن خه‌باتکارانی ئێرانییه‌وه ، خێرا و به‌وردی گه‌ڵاڵه‌ڕێژی بۆ کراو جێ به‌جێ کرا به‌جۆرێک که له چه‌ند ڕۆژدا ڕێکخراوی پڕووپوچی مونافقین له سنووری له‌ناوچوونی به‌ته‌واوه‌تی نزیک بۆوه.
"هه‌ڵمه‌تی مێرساد"دوا هه‌ڵمه‌تی خه‌باتی ئێران له‌شه‌ڕی سه‌پێندراوی هه‌شت ساڵه‌ی ئێراق به‌دژ ئێرانه ، به‌ڵام هێرشبه‌ران له‌و هه‌ڵمه‌ته دا، نه‌ک سه‌ربازانی ئێراقی به‌ڵکوو ئه‌ندامانی تاقمی ڕه‌شه‌کوژی مونافقین (موجاهیدینی خه‌ڵق) بوون که به‌پشتگری ڕژیمی به‌عسی ئێراق په‌لاماریان کرده‌سه‌ر سنووره‌کانی ڕۆژاوای ئێران. پاش هه‌شت ساڵ خۆڕاگری بوێرانه‌ی خه‌ڵکی ئێران له‌به‌رامبه‌ر ده‌سدرێژکاریی ڕژیمی به‌عس ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارنامه‌ی598ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ، بڕیارنامه‌یه‌ک که کۆتایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و ئێراقی به‌دواوه بوو ، له17ی جولای1988ی قه‌بووڵ کرد. حه‌وته‌یه‌ک دواتر، تاقمی مونافقین به‌و بۆچوونه که هێزی سه‌ربازیی ئێران پاش هه‌شت ساڵ شه‌ڕ ، لاواز بووه ، په‌لاماری به‌رفراوانی خۆی بۆ سه‌ر خاکی ئێران له‌ڕێگه‌ی سنووره ڕۆژاواییه‌کانی وڵات به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سته‌ی جه‌نگی و چه‌کئامێری پێشکه‌ش کراوی ئێراق و هه‌ندێ وڵاتی ڕۆژاوایی ده‌س پێ کرد.
له یه‌که‌م کاتژمێره‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناسراو به"فروغی جاویدان"که به‌خه‌یاڵی وه‌هماوی داگیرکردنی تاران و ڕووخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌س پێ کرابوو ، هێزه ده‌سدرێژکاره‌کان به‌پشتگری هێزی ئاسمانیی ئێراق ، توانیان دوو شاری سنووری"سه‌رپێڵی زه‌هاو" و"ئیسلام‌ئاباد" له ڕۆژاوای ئێران داگیربکه‌ن به‌ڵام له‌حاڵێکدا که خۆیان بۆ چوونه‌نێو شاری کرماشان ئاماده ده‌کرد ، که‌وتنه نێو بۆسه‌ی خه‌باتکاران و هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران له‌وان هه‌وانیروزی ئه‌رته‌ش.
ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر کرماشان له کاتژمێره سه‌ره‌تاییه‌کان، پڕ بوو له چه‌کئامێری سووتێندراو و کاردانه‌وه‌ی خێرای سه‌ربازانی ئێرانی ، مونافقینی ناچار کرد به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رشۆڕانه هه‌ڵێن و شکستێکی قورس و زیانێکی زۆری له‌وان دا. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ی ئێران ، ناوی نرا هه‌ڵمه‌تی مێرساد (به‌مانای بۆسه) . پێشینه‌ی تاقمی مونافقین پڕه له کرده‌ی دڵته‌زێن و دژه مرۆیی ئه‌ندامانی ئه‌و پێکهاته له تیرۆر ، ئه‌شکه‌نجه‌و کوشتاری خه‌ڵکی بێتاوانه.
ئه‌و تاقمه تیرۆریستییه پاش بێ ئاکام مانه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌ش خوازی له ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ، ڕێگای خۆی له‌خه‌ڵک جیاکرده‌وه‌و پاش تۆڵه کردنه‌وه له گه‌ل ، بۆ زه‌بر وه‌شاندن له نیزامی کۆماری ئیسلامی و لاوازکردنی بناغه‌ی پته‌و و جه‌ماوه‌ریی ئه‌و نیزامه ، هه‌وڵی زۆری دا. ژماری قوربانیانی بێ تاوانی هه‌وڵه تیرۆریستییه‌کانی مونافقین ده‌گاته12هه‌زار که‌س که نزیکه‌ی سه‌تی75یان خه‌ڵکی ئاسایی و که‌سانی سیڤیل و ناحکومه‌تین.
تاقمی مونافقین له نێوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی80 له ئۆردوگای ئه‌شره‌ف له ستانی دیاله‌ی ئێراق جێگیر بوو و له‌ته‌نیشت دوژمنی به‌عسی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌کار گرت هه‌تا خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری ئێران تێک بشکێنێ. مونافقین به‌پێی شووناسی تاوانکارانه‌ی ئه‌و تاقمه ئینحرافییه، سته‌می زۆریان ده‌رهه‌ق گه‌لی ئێران ئه‌نجام دا‌و به‌تایبه‌ت له سه‌رکوت کردنی دڕندانه‌ی کورده‌کانی باکووری ئێراق ، له هه‌ڵمه‌تی ناسراو به ئه‌نفال له‌ساڵانی1988-1989 که قه‌ڵاچۆی سه‌دان هه‌زار کوردی ئێراقی لێکه‌وته‌وه ، هاواهه‌نگ و به‌رنامه‌ڕێژی کراو هاوکاری ڕژیمی به‌عسی ئێراقیان کرد. پاش ڕووخانی ڕژیمی سه‌ددام و دوابه‌دوای ڕاگه‌یێندرانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و حکومه‌تی ئێراق له ئاماده‌بوونی تاقمی تیرۆریستی مونافقین له‌و وڵاته ، سه‌ره‌نجام ئۆردوگای ئه‌شره‌ف ، 16ی سێپته‌مبه‌ری2012 به دواقۆناخی گواستنه‌وه له‌و ئۆردوگایه‌و نیشته‌جێ بوون له بنکه‌ی لیبێرتی له‌نزیک به‌غدا ، چۆڵ کرا به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ڕاپۆرتی دا که نزیکه‌ی سه‌د که‌س له‌ئه‌ندامانی ئه‌و تاقمه هه‌روا له ئۆردوگای ئه‌شره‌فدا ماونه‌وه.
به‌سه‌رنجدان به شووناسی تاقمی مونافقین خاڵی جێ پرسیار درێژه‌ی داکۆکی ئه‌مریکاو وڵاتانی ئوروپایی له سه‌رکرده‌کانی ئه‌و تاقمه‌یه به‌چه‌شنێک که ئه‌مریکا له چه‌ند مانگی ڕابردوودا نه‌ک هه‌ر ناوی ئه‌و تاقمه‌ی له‌پێڕستی گرووپه تیرۆریستیه‌کان هێنایه ده‌ر به‌ڵکوو ڕێگه‌ش درا هه‌تا نووسینگه‌یه‌ک بۆ ده‌س و پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و تاقمه له‌نزیک کۆشکی سپیش دابمه‌زرێ. مونافقین به‌تاوانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامیان دا ، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته که‌سانێکی نه‌فره‌تاوی و ئاواره ، به‌جۆرێک که ئه‌گه‌ر داکۆکییه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌ندێ وڵاتی ڕۆژاوایی بۆ ڕاگرتنیان له‌ئارادا نه‌بێ ، جگه له ناوێکی ناحه‌ز و مێژوویه‌کی ڕه‌ش هێچیان بۆ نامێنێته‌وه.
ژێدەر:سایتی رادیو سورانی