ڕێگا مه‌ده‌نه مۆبایه‌کانتان بێنه نێو کۆی گه‌رم و گۆڕی بنه‌ماڵه‌تان
ئه‌و کاته‌ی که هێشتا مۆبایله به‌ئاوه‌زه‌کان نه‌هاتبوونه نێو هه‌موو ماڵه‌کان ، هاوسه‌ره‌کان کاتیان داده‌نا بۆ خۆیان و بۆ منداڵه‌کانیشایان ، که‌م که‌س هاواری ئێشی پێشه و ئیسقانی ده‌کرد و هێشتا دانیشتن و گوێ گرتن له چێرۆکه‌کانی باوه و دایه‌کان گه‌رم و گۆڕ بوو . ئه‌و کاته هیچ که‌س بنه‌ماڵه‌ی نارسته‌قینه و مه‌جازی نه‌بوو و خانوه‌کان به هۆی وای‌فای سه‌رد نه‌بوبون ، ئێستا چ بکه‌ین که ئه‌م وای فایه نبێته به‌ڵای گێانی خانوه‌کانمان؟
ڕۆژێک که وایبر و واتس‌اپ و ئه‌م شتانه هاته نێو ژیانی ئێمه ، که‌م که‌س له باره‌ی زیانه‌کانی ئه‌م دیاردانه ده‌دوا . فه‌زای هاوکاری نێو ئه‌م تۆڕ و کاناڵانه ئه‌وه‌نده دڵرفێن و کار کردن پێیان ئاسان و که‌م خه‌رج بوو هیچ که‌س بیری له داهاتووی خراپی ئه‌م تۆڕانه نه‌ده‌ترسا .
دوای ماوه‌ێیک ، یه‌که‌م جه‌ره‌سی مه‌ترسی له نێو ماڵه‌کان هاته گوێ . ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه که‌م که‌م لێک دوور که‌وتن ، کۆ بوونه‌وه له ته‌نیشتی یه‌کتری و هاوکاری له ژیانی ڕاسته‌قینه که‌می کرد و به‌سران به گووشی مۆبایل وه‌کوو پکێجێکی ته‌واو بۆ پێوه‌ندی فره‌و فره‌تر بوو .
داوا بکه‌ن له که‌سێ که له درێژه‌ی یه‌ک ڕۆژدا وێنه‌تان لێ بگرێ . ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ی وێنه‌کانتانا سه‌رتان نێو مۆبایله‌که‌تان بوو تا شتی تر ، ئه‌و کاته ده‌زانن ژیانتان چۆن ده‌چێت .
ئه‌و کاته بوو که له گۆشه و که‌نار ، ده‌نگی گله‌یی له‌م وه‌زعه گه‌یسته گوێ . وێنه‌ی مێمانێیکی پڕ له خه‌ڵک له نێو ژوورێکدا که که‌س له گه‌ڵ که‌س قسه ناکات و هه‌موو خه‌ریکی مۆبایله‌کانیانن و سه‌ریان قاڵه به گووشیه‌کانیان . وێنه‌ێیک که زۆر جار ده‌بینرێت. وێنه‌ێیکی تاڵ و دڵته‌زێن که نیشان ده‌دات یه‌که‌م زیانی ئه‌م جیهانه دڵرفێنه ، که‌م بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له پله‌ی خوار و له نێو چوونی بنه‌ماڵه له پله‌ی به‌ربڵاوه . خه‌سار ناسه‌کان له‌م بواره زۆر جار وریاکارییان کرد و وه‌کوو زۆرێک له خه‌ساره‌کان و کێشه‌کانی تری کۆمه‌ڵایه‌تی ، چاره‌ی ڕوداو که‌وته دوای ڕوودان !