• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 215
  • دوو شەممه 4/5/1395
  • رۆژژمێر :

گەیشتنی یارمەتیە مرۆیەکانی رووسیا به شاری دێرەزووری سووریا

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند یارمەتیە مرۆیەکانی ولاتەکەی گەیشتوونەتە شاری دێرەزووری سووریا .

بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەری سپۆتنیک، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، ٢١ تۆن یارمەتی مرۆیی کۆکراوە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە گەیشتە شاری دێرە زۆری سووریا کە ئێستا لە گەمارۆی تیرۆریستان دایە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بەئاماژە بە هاوبەشیی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لەنێوان خەڵکی شاری دێرەزووری سووریا، وتی: ئەو یارمەتییانە، ماددەی خۆراکی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێ.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی رووسیا هەروەها وتی: دوو تۆن یارمەتیی مرۆییش خرایە بەردەست خێزانە زیان وێکەوتووەکانی پەلامارە تیرۆریستییەکانی سەر شاری لازقییەوحەڵەب.

مانگی ڕابردووش ناوەندی یارمەتی گەیاندنی رووسیا بە سووریای ڕاگەیاندبوو کە دوو و نیو تۆن یارمەتی مرۆیی گەیشتە شارە جیاجیاکانی پارێزگای حەماەی سووریاو لەنێو دانیشتوواندا دابەشکرا.

گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەپشتگریی دراڤی و سەربازی ئەمریکا، تورکیا، ڕۆژاوا و هەندێ وڵاتی عەرەب، تاوانگەلی فراوانی لە وڵاتانی ناوچەدا بەتایبەت ئێراق و سووریا ئەنجام داوە.

 

سایتی سەحەر تی ڤی