موسوڵمان کوشتن له ئه‌ورووپا کۆتایی پێبێت
شێخی ئه‌لئه‌زهه‌ر داوای کرد له ئه‌ورووپا موسوڵمان کوشتن کۆتایی پێبێت و جه‌ختی له نزیکی نێوان لاینگره‌کانی نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی ئیسلام کرد.
ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌لئه‌زهه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی کوه‌یتی "الانبا‌ء" له که‌سایه‌تی ئاینی سونه و شیعه داوای کرد تاکوو به ڕاگه‌یاندنی فتوایه‌ک، کوژرانی سوننه له لایه‌ن شیعه و هه‌روه‌ها شیعه به ده‌ستی سوننه‌کان حه‌رام بکرێت.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی له ڕاگرتنی براکوژی له نێوان موسوڵامانه‌کان و کوشتار له جیهانی ئیسلامدا کرد. ئه‌حمه‌د ته‌یب به جه‌خت له نزیکایه‌تی نێوان مه‌زهه‌به‌کان وتی: ئه‌لئه‌زهه‌ر به‌رده‌وام داوای نزیکایه‌تی نێوان سونه و شیعه‌ی کردوه و ئه‌م بابه‌ته گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ ئه‌لئه‌زهه‌ر هه‌یه.
ئه‌و وتی: من داوا له که‌سایه‌تییه به‌رزه‌کانی سونه و شیعه ده‌که‌م که به دروست کردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له ئه‌لئه‌زهه‌ر و به ڕاگه‌یاندنی فتوایه‌ک سه‌باره‌ت به حه‌رام بوونی موسوڵمان کوژی کۆتایی به براکوژی له نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی جیهانی ئیسلامدا بێنن تاکوو به‌م جۆره کوشتار له ناوچه‌که‌شدا بنبڕ ببێت و جیهانی ئیسلام له‌م پیلانگێڕیانه ڕزگار بێت.
شێخی ئه‌لئه‌زهه‌ر له کۆتاییدا وتی: نابێت هۆکاره‌کانی فیتنه و جیاوزی دانان له نێوان سونه و شیعه گرنگیان پێبدرێت، به‌داخه‌وه ئه‌م که‌سانه له مێدیا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چالاکن و به پێی فه‌رمانی تایبه‌ت به خۆیان ئیش ده‌که‌ن که ئامانجیان هه‌ڵگرسانی ناکۆکی و فیتنه له نێوان موسوڵمانه‌کان دایه و نایانه‌وێت ئاگری ئه‌م فیتنه‌یه بکوژێته‌وه. ئێمه داوا ده‌که‌ین تاکوو لاینگره‌کانی مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی جیهانی ئیسلام له یه‌کتر نزیک ببنه‌وه.
ئاژانسی مێهر نیوز