پیلانگێڕانی کوده‌تای تورکیا ده‌ستگیر کران
پۆلیسی توركیا دوو له پلاندانه‌رانی سه‌ره‌كی كوده‌تای 15 ته‌موز ده‌ستگیر ده‌كات كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌رێكی سوپا و زاوای شه‌خسی یه‌كه‌می كوده‌تایه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به ده‌مڕاستی گوله‌ن ناسراوه.
موقه‌ده‌م هاكان كاراكوش، زاوای شه‌خسی یه‌كه‌می كوده‌تا، جه‌نه‌راڵ ئاكین ئۆزتورك فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی هه‌وایی له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ده‌ستگیركرا.
كاركوش فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی F16، له شه‌وی كوده‌تا فه‌رمانده‌ی ئه‌و بنكه‌ی سه‌ربازییه ده‌كرد كه بینای په‌رله‌مانی بۆردومانكرد.
پۆلیس له هه‌موو شوێنێك به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا كه كاتژمێر 22:30 شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی سینجانی ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیر كرا.
له لایه‌كی تره‌وه ئاژانسه‌كانی رۆیته‌رز و ئه‌نادۆل رایانگه‌یاند كه‌سێك به‌ناوی خالیس هانجی ده‌ستگیركراوه كه به ده‌مڕاستی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ناسراوه.
هانجی له ناوچه‌ی ئاراكلی ترابزون له باكووری توركیا له كه‌نار ده‌ریای ره‌ش ده‌ستگیركراوه، كه دوو رۆژ پێش كوده‌تای سه‌ربازی هاتۆته توركیا.
جام کوردی