پێنج خۆراک بۆ ڕێگریی لە خەمۆکیی
بە وتەی پسپۆڕانی بواری خۆراک هەرکەسێک دەتوانێت بە ڕێکخستنی ژەمە خۆراکەکان و چۆنیەتی خۆراک ڕێژەی خەمۆکیی کەم بکاتەوە.
لەم بابەتەدا چەند خۆراکێک باس دەکەین کە دەتوانن دڵەڕاوکێ کەم بکەنەوە.
بادام و گوێز : ئەم دوو خۆراکە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین E، B12 و مەگنیسیۆمن کە یارمەتی پاراستنی سیستمی بەرگری لەش دەدات لەو کەسانەدا کە تووشی خەمۆکیی بوون، خواردنی ڕۆژانەی سێ بۆ چوار گوێز و بادام بەشیوەیەکی بەرچاو ڕێژەی خەمۆکیی کەمدەکاتەوە.
پرتەقاڵ : کەمی ڤیتامین C دەتوانێت ڕێژەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون بەراورد بە کەسانی ئاسایی ڕێژەی ڤیتامین A،C، و E یان کەمترە، لەبەرئەوە ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکیی بوون دەتوانن پرتەقاڵ، کیوی، برۆکلی و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C بکەنە ناو ژەمە خۆراکەکانیان.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم: کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی زیادبونی ڕێژەی خەمۆکیی، لەبەرئەوەی مەگنیسیۆم ڕێژەی کۆرتیزۆڵی مێشک ڕێکدەخات، خۆراکەکانی وەک سپێناخ، مۆز و ماسی سەرچاوەیەکی باشی مەگنیسیۆمن.
ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا٣ : توێژینەوە جۆراو جۆرەکان دەریانخستووە کە بوونی ژەمی خۆراکی دەوڵەمەند بە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا٣ دەتوانێت ڕێگری لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی بکات، ماددە خۆراکییەکانی وەک سەلەمون، برۆکلی و هێلکە سەرچاوەیەکی باشی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا٣ ن.
چای بەیبوون: توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە چای بەیبوون چارەسەرێکی سروشتییە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکیی.