شکستی قورسی سه‌عوودی له "حرض"ی یه‌مه‌ن
ده‌یان که‌س له به‌کرێگیراوانی رژیمی سه‌عوودی له په‌لاماره‌کانیان بۆسه‌ر ناوچەی"حرض"ی یه‌مه‌ن کوژران.
که‌ناڵی ئه‌لمه‌سیره ڕاپۆری دا: هێزه‌کانی سوپا‌و لیژنه جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن، په‌لاماری به‌کرێگیراوانی سه‌عوودی له بازگه‌ی ته‌وال، ره‌مه‌زه‌و گومرکاتی "حرض"یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره، به‌کرێگیراوانی سه‌عوودی ده‌مێک بوو که خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامارێکی به‌رفراوان له قه‌زای"حرض"ی پارێزگای حه‌ججه‌ی یه‌مه‌ن ئاماده ده‌کرد.
رژیمی سه‌عوودی ئیمکاناتێکی زۆری خستبۆ به‌رده‌ست به‌کرێگیراوه‌کانی و له‌کاتی په‌لاماره‌که‌دا ، له‌ڕێی ئاسمانه‌وه به‌باشی داکۆکی لێیان ده‌کرد.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عه‌ره‌بستان له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی په‌لاماره‌که‌دا، پتر له سی جار په‌لاماریان کرد و فڕۆکه‌کانی ئاپاچی ده‌ستیان دایه گه‌شت لێدان له‌ناوچه‌که. به‌ڵام سه‌رباری گشت ئه‌و ئاماده‌بوونانه‌و گه‌ڵاڵه داڕشتنه‌کان، سوپا‌و لیژنه جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن توانیان فه‌شه‌ل به په‌لامارده‌ران بێنن و زیانێکی قورسیان لێ بده‌ن.
له هه‌ڵمه‌تی هێزه یه‌مه‌نییه‌کاندا، چوار ئۆتۆمبیل و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرێکی جۆری برادلیی به‌کرێگیراوان تێکشکێندراو ده‌یان که‌س له‌وان، چه‌ند سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی کوژران.
په‌لاماری به‌کرێگیراوان له "حرض" له حاڵێکدا بێ ئاکام مایه‌وه که میدیاکانی لایه‌نگریان چه‌ندین جار هه‌واڵی ئاماده‌بوونی هێزی نوێی مه‌شق پێکراو و ناردنی چه‌کئامێری نوێ و پێشکه‌وته بۆ یه‌مه‌نیان بڵاو کردبۆوه.
سەرچاوه: سەحەر تی ڤی