• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 263
  • پێنج شەممه 31/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئەمه جیهاده ؛ سەربڕینی منداڵە ١٢ ساڵانەکەی سوریا!!!


بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەو چەکدارانەی کە منداڵێکیان لە سوریا سەربڕیووە سەر بە بزوتنەوەی نورەدین زەنگی بوون کە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات ، ئەمریکاش لێکۆڵینەوەی دەربارەی ڕووداوەکە دەستپێکرد.

 

ئەمە لە کاتێکدایە گروپی نورەدین زەنگی لە بەیانامەیەکدا ڕایانگەیاند " ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە توندوتیژیەکانی مافی مرۆڤی تێدا دەردەکەوێت و نوێنەرایەتی سیاسەت و کارەکانیان ناکات ".

 

ئاماژەشیان بۆ ئەوەکردووە " ئەو چەکدارانەی کە دەستیان لە کارەکەدا هەبووە لە گروپەکە دوورخراونەتەوەو لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە".

منداڵەکە بە تۆمەتی هاوکاری بۆ لیوای قودسی نزیک لە ئەسەد کوژرا بەڵام لیوای قودس دواتر لە بەیاننامەیەکدا ڕەتیکردەوە کە ئەو کوڕە پەیوەندی بەوانەوە هەبووبێت و ڕاشیگەیاند،منداڵە ١٢ ساڵانەکە کوڕی خێزانێکی هەژاربووە کە لە کەمپی هەندەراتی باکوری ڕۆژئاوای حەلەب ژیاوە و کەوتووەتە دەستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان".

لە بەیانامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە " منداڵەکە نەخۆشبووە و جێگای کانولا بەدەستیەوە دیاربووە و کەمەر و قاچی لەفافی پێوەبووە".

دوێنێ چوارشەممە گروپی چەکداری نورەدین زەنگی ڤیدیۆی سەربڕینی منداڵێکی ١٢ سالانیان لە شاری حەلەب بڵاوکردەوە و ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

کانالی ئاسمانی ئین ئار تی