• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 65
  • شەممه 26/4/1395
  • رۆژژمێر :

ژمارەی کوژراوانی کودەتاکەی شەوی ڕابردووی تورکیا ئاشکراکرا 

شەوی ڕابردوو بەشێک لە سوپای تورکیا هەوڵیدا دەسەڵات بگرێتە دەست و بەشێکی زۆری ناوەندە سەربازی و میدیاییەکانی تورکیایان گرتە دەست و لەو هەوڵانەدا ٤٢ کەس کوژران کە زۆرینەیان پۆلیسن.

ڕۆژنامەی دەوڵەتی سەباح لە زاری داواکاری گشتی ئەنقەرەوە ڕایگەیاند، لە پێکدادانەکاندا ٤٢ کەس کوژران کە زۆرینەیان پۆلیس بوون.

هاوکات ناوەندە میدیاییەکان بڵاویان کردەوە کە یەکێک لە کوژراوەکان سەرکردەیەکی سوپایە کە دەستی هەبووە لە کودەتاکەی شەوی ڕابردوودا.

سی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاند، ڕایگەیاند لە بنکەی سەربازی مەڵتیە لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا پێکدادانی سەخت ڕویداوە.

هاوکات بناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە دەتوانن ئەو فرۆکانە بخەنە خوارەوە کە بەدەست کودەتا چییکانەوە بوو.

شەوی ڕابردوو بەشێک لە سوپای تورکیا هەوڵی کودەتا و دەسەڵاتگرتنە دەستی دا لە تورکیا بەڵام حکومەتی تورکیا دەڵێت، هەوڵەکە شکستی هێنا.

 

سایتی کانالی nrt