ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له فرۆشتنی بۆمبی هێشوویی به سعوودییه
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکی له میانه‌ی ڕاپۆرتێکی خۆیدا ئاشکرای کرد که ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له فرۆشتنی بۆمبی هێشوویی به دەوڵەتی سعوودییه.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکایی واشنتۆن پۆست ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له فرۆشتنی بۆمبی هێشوویی به عه‌ره‌بستان.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی داوه که ئه‌مریکا به‌و مه‌رجه‌ی بۆمبی هێشووی به عه‌ره‌بستان ده‌فرۆشێت که ناوی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بۆمبه‌کان نه‌نووسرێت.
ئه‌م ڕۆژنامه ئه‌مریکاییه له ژێر ناوی "بۆمبه هێشووییه‌کانی ئه‌مریکا ژیان له سه‌نعا له ناو ده‌به‌ن" له ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌لدا نووسی که ئه‌مریکا به‌م کاره‌ی بووه‌ته هۆی کوژرانی به سه‌دان شارۆمه‌ندی یه‌مه‌نی و ئه‌مه‌ش وای کردووه که خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته له ئه‌مریکا رق و کینه هه‌ڵبگرن.
واشنتۆن پۆستی جه‌ختی کردووه که ئه‌مریکا به ده‌یان ملیار دۆلار فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر و چه‌کی به سعوودییه فرۆشتووه و به پشتیوانی ئه‌م وڵاته فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عه‌ره‌بستان له ئاسماندا به‌نزین لێده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه زیادی ده‌کات که ڕه‌خنه گرتن له ئه‌مریکا ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات و چه‌ند ناوه‌ندێکی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک "چاودێڕی مافی مرۆڤ" داوایان کردووه که ئه‌مریکا چی دیکه بۆمبی هێشووی به عه‌ره‌بستان نه‌فرۆشێت.
پێشتر چه‌ند مێدیایه‌کی ڕۆژئاوای ڕایانگه‌یاند بوو که کۆشکی سپی به هۆی زیاد بوونی ڕه‌خنه گرتن له ئه‌مریکا فرۆشتنی بۆمبی هێشوویی به سعوودیه ڕاگرتووه.
ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤ چه‌ندین جار، هاوپه‌یمانی دژ به یه‌مه‌ن که له لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه ڕێبه‌ری ده‌کرێت به کوشت وبڕی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن به بۆمبی هێشوویی ده‌ستکردی ئه‌مریکا و بریتانیا تاوانبار کردووه.
ئاژانسی مێهر