ته‌قینه‌وه له به‌غدا ۴۱ کوژراو و بریندار لێکه‌وته‌وه
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا له ناوچه‌ی راشدیه‌ی باكوری به‌غدا، لانی که‌م ۹ که‌س کوژران و ۳۲ که‌سی دیکه بریندار بوون.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه ۲۲‌ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕوویدا که ۴۱ که‌س به‌و هۆیه‌وه کوژران و بریندار بوون.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی راشدیه رانه‌گه‌یاندووه.
شیاوی ئاماژه‌یه که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا ئۆتۆمبێلێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی پڕ له مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی سه‌نته‌رێكی بازرگانی ناوچه‌ی كه‌راده‌ی به‌غدادی كرده ئامانج و به پێی دوایین ئامار به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه ۲۹۳ كه‌س كوژران و ۲۰۰ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر