هادی عامری: عێراق شوێنی داعش و ئه‌مریکییه‌کان نییه
ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی به‌در و یه‌کێک له فه‌رمانده باڵاکانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، دژایه‌تی خۆیی به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌کانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته بۆ به‌شداری له شه‌ڕی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ ڕاگه‌یاند.
عامری له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که به توندی دژایه‌تی هاتنی هێزی وشکانی ئه‌مریکا ده‌که‌ین له به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی عێراق نایانه‌وێت ئه‌مریکییه‌کان ببنه جێگره‌وه‌ی داعش. عێراق شوێنی داعش و ئه‌مریکییه‌کان نییه.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: عێراقییه‌کان وه‌ک چۆن بێجی، فه‌لووجه و قه‌یاره‌یان ئازاد کردووه، ده‌توانن موسڵیش له ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار بکه‌ن.
پێشتر ئه‌شتۆن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که وڵاته‌که‌ی 560 سه‌ربازی دیکه ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌کات.
سەرچاوه: سایتی جام کوردی