ئامادەبوونی نەخۆشخانەکانی تورکیا بۆ خزمەتگوزاری بە داعش
رۆژنامەیەکی تورکیایی رایگەیاند کە نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە یەکمایەتی دەدەنە دەرمانی برین و خزمەتگوزاری بە بریندارەکانی گرووپی تێرۆریستیی داعش.
رۆژنامەی " بیرگون " ی تورکیا لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە نەخۆشخانەکانی تورکیا یارمەتی بریندارانی داعشی دەدەن لەسەر فرمانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
لەم بارەوە رۆژنامەی " بیرگون " بەبڵاوکردنەوەی چەندین وێنە لە یەکێک لە تێرۆریستەکانی داعش بە ناوی " مازن ابو محمد" لە نەخۆشخانەی موستەفا کەماڵ، رایگەیاندووە کە نەخۆشخانە دەوڵەتیەکانی تورکیا خەریکی خزمەتگوزاریی و دەرمان بە تێرۆریستەکانن.
ئەم رۆژنامەیە لە درێژەدا زیادی کردووە کە ئەوانەی کە رۆیشتوونەتە نەخۆشخانە رایانگەیاندووە کە ئەم نەخۆشخانەگەلە لە دانی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان خۆ دەبوێرن و وەبەرایەتی دەدەنە دەرمانی تێرۆریستەکانی داعش کە لە سووریا شەڕ دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆک کۆماریی " رەجەب تەیێب ئەردۆغان " لە ماوەی نزیک بە شەش ساڵی رابردوو لە هیچ تێکۆشانێ بۆ پاڵپشتی لە تێرۆریستە تەکفیریەکانی سووریا نەوەستاوە و خزمەتگوزاریی دەرمانی تەنیا بەشێکی بچووکە لە پاڵپشتیەکانی ئەنقەرە لە ئەم گرووپە تێرۆریستییە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر