• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 51
  • سێ شەممه 22/4/1395
  • رۆژژمێر :

سووریا 72 کاتژمێری دیکە لە ئاگربڕی سەرانسەری

 

فەرماندەرایەتی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا ماوەی ئاگربڕی سەرانسەری ئەو وڵاتەی 72 کاتژمێری دیکە درێژ کردەوە

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سانا فەرماندەرایەتی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا شەوی سێشەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئاگر بڕ لە سووریا لە سەرلەبەیانی ڕۆژی 12 ژوئیە واتە 22 پوشپەڕ تا نیوە شەوی چواردەیەمی ئەم مانگە واتە مانگی پوشپەڕ درێژ دەکرێتەوە .

 

 ئەرتەشی سووریا بەرلەوەش بۆ ماوەی 72 کاتژمێری لە سەرانسەری ئەو وڵاتە هاوکات لە گەڵ پشوودانی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان بە شێوەی یەک لایەنە ئاگربڕی ڕاگەیاندبوو . شیاوی باسە لەو ماوەیەدا تێرۆریستەکان پێبەندی ئاگربڕ نەبوون و بە دەیان مووشەک و گوللە هاوەن شارەکانی سووری بە تایبەت حەڵەبیان دایە بەر پەلامار ئەرتەشی سووریا ش لە وڵام بە پێشێل کرانی ئاگربڕ لە لایەن تێرۆریستان و تاقمە چەکدارەکان لە کاردانەوەی خێرادا ئەوانیان لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب گەمارۆ دا .

سەرچاوه:سەحەر تی ڤی