کۆبوونەوەی بەحرەنییەکان بۆ پشتیوانیی لە شێخ عیسا قاسم
کۆبوونەوەی خەڵکی بەحرەین بە مەبەستی پشتیوانیی لە مامۆستای ئایینیی بەرجەستەی ئەو وڵاەت هەروا بەردەوامە.
بە پێی راپۆرتی پرێس تی ڤی ، خەڵکی بەحرەین رۆژی دووشەممە بۆ بیست و یەکەمین رۆژی یەک لەدوای یەک بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە بڕیاری زاڵمانەی رژێمی ئالی خەلیفە ، بۆ وەرگرتنەوەی مافی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم ، رێبەری شیعەکانی بەحرەین ، لە بەردەم ماڵەکەی ناوبراو لە ناوجەی الدراز ی منامە کۆ بوونەوە.
نارازیانی بەحرەینیی جەختیان کردە سەر پەرەی ناڕەزایەتییەکان تا گەڕانەوەی رژێمی بەحرەین لە بڕیارە زاڵمانەکەی خۆی.
لە هەواڵیکی دیکە لە بەحرەینەوە لەزمان ماڵپەڕی هەواڵیی العهد ، بەرپرسێکی دادەوانیی بەحرەینیی رایگەیاند ، دادگەی ئیداریی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی بەدواداچوونی حوکمی دادەوانیی هەڵوەشانەوەی کۆمەڵی الوفاق ی خستە دووشەممەی حەفتەی داهاتوو.
دادگەی ئیداریی بەحرەی 25 ی جۆزەردان لە بەدواداچوونی داخوازیی وەزارەتی دادەوانیی ئەو وڵاتە ، حوکمی هەڵپەساردنی چالاکییەکانی کۆمەڵی الوفاقی بەحرەینی دەرکرد و دەستی بەسەر داراییەکانی داگرت.
سەرچاوه:سەحەر تی ڤی