• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 63
  • یەكشەممه 20/4/1395
  • رۆژژمێر :

شەپۆلی نوێی لە ئێران ترسێنی بەهۆی بەرنامەی مووشەکییەوە

ئەنگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا و بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەشێوەی جیاجیا ئیدعاگەلێکیان سەبارەت بە بەرجام و چالاکیی مووشەکیی ئێران خستەبەر باس .

سەرەتا بەشگەلێک لە ڕاپورتەکەی بان کی مۆن بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران بڵاو کرایەوە .

لەم ڕاپۆرتەدا ئیدعا کراوە هاوێژرانی مووشەکی بالستیکی ئێران لەگەڵ بنەمای ڕێککەوتنی ناڤۆکیی تاران و دەسەڵاتدارانی جیهانی یەک ناگرێتەوە .

ئەنگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیش تاقیکاری مووشەکیی ئێرانی بە نایاسایی وبنپێکەری یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان زانی .

ناوبراو ئیدیعای کرد پەرەی بەرنامەی مووشەکی لە لایەن ئێرانەوە بە پێچەوانەی یاسای ئەنجومەنی ئاسایشە .

مێرکل دواجار ئیدیعای کرد سیستمی بەرگری مووشەکیی ناتۆ لەبەرامبەر بەرنامەی مووشەکی ئێرانە و بواری بەرگریانەی هەیە .

دوای کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر قسەکانی بێ بنەما و لە ئێران ترسێنانە، عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وڵامی ئەم ئیدیعاگەلەی دایەوە .

ساڵحی هاوکات بوونی ئیدیعاکانی سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا و سکرتێری گشتیی ڕکێخراوی نەتەوەکانی بە نیشانەی پێکهاتنی پیلانی نوێ بە دژی ئێران وەسف کرد .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جاران ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی مووشەکیەکەی بە تەواوی بواری بەرگرییانەی هەیە و بۆ هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی گەڵاڵە نەکراوە و بنپێکەری بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش نییە و پێوەندییەکیشی لەگەڵ بەرجام نییە .

چالاکی مووشەکی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک جیاکراوەتەوە .

سەبارەت بە چالاکی مووشەکیی ئێران لە بڕیارنامەی 2231 ڕاگەیەندراوە کە ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە ئێران دەکات چالاکی هاوپێوەند بە مووشەکێک کە توانایی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی بێت نەکات.

هیچکام لە مووشەکەکانی ئێران بۆ ئەوەی کڵاڤۆکی ناڤۆکی هەڵگرتن چێ نەکراون .

دوو هۆکاریش لەمبارەوە لە ئارادایە یەکەم ئەوەی دوکتورینی ناڤۆکیی ئێران کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە تەکنۆلۆژی ناڤۆکی و ڕەت کەرەوەی هەرچەشنە بەرهەم ، کەڵک وەرگرتن و ڕاگرتنی چەکی کۆکوژە . حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە رهەمهێنانی چەکی ناڤۆکی بە حەرام دەزانێ و ئێران هیچکات مووشەکێک کە بتوانێ چەکی ناڤۆکی هەڵگرێ بەرهەم ناهێنێ . دووەم ئەوەی کە ناوەڕۆکی تەکنۆلۆژی مووشەکیی ئێران ڕوون و ئاشکرایە .

مووشەکەکانی ئێران توانایی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکیان نییە و ئیدعای هەندێ سەرکردەی ڕۆژاوایی تەنیا بۆ بیانوو گرتنە .

ئامانج لە خستنەبەرباسی وەها پرسێک دەستەبەر کردنی ڕەوشێکە بۆ بەرتەسک کردنی توانایی بەرگرییانەی ئێران بەڵام ئێران بە جاران ڕایگەیاندووە کە لە بواری پرسی بەرگرییانە، هیچ وتووێژێک ناکات .

نەیارانی بەرجام لە ئەمریکا و ئەورووپا بە هەر بیانوویەک بەنیازی وەڕێ خستنی شەپۆلی لە ئێران ترسێنی لە ناوچە و جیهانن .

ئەوان دوای ئەوەی بە درۆ و دەلەسە کردن لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئاشتیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتن دوای دوو ساڵ وتووێژی چڕوپڕ ، ڕێککەوتننامەیەکیان لەگەڵ ئێران مۆر کرد .

ئێران لەم ڕێککەوتنە بە قەبووڵ کردنی بەرتەسکیگەلێک سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیانەی خۆی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕەزامەندی دەربڕی و دەوڵەتانی ڕۆژاواییش بەڵێنیان دا بە هەڵوەشاندنی هەموو بایکۆتەکانی زاڵمانە بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران . ئەم بەڵێنانە لە بڕیارنامەی 2231 دا ڕاگەیەندراوە .

بەڵام دەوڵەتانی ڕۆژاوایی و لە سەروویانەوەی ئەمریکا بەنیازی بیانوو گرتن بۆ وە بن پێ خستنی بەڵێنەکانیەتی .

هەرلەبەرئەمەش هەوڵەکانی ئێران لە ڕێگەی بەهێزکردنی توانایی بەرگری لە ناوچەیەکی ئاڵۆز و بێ سەقامی کردوەتە ئامانج و شەپۆلی نوێی لە ئێران ترسێنی وەرێ خستووە.

قسەکانی بێ بنەمای سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا سەبارەت بەوەی سیستمی بەرگری مووشەکیی ناتۆ لە ئەورووپا بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی مووشەکەکانی ئێرانە هەر ئەم ئامانجە دەگرێتەوە .

مرکل و بان کی مون بەم قسانە نیشانیان دا کە ڕاستبێژ نین و ناکرێ متمانەمان بە بەڵێن و گرێبەستەکانی ئەوان هەبێ .