پیلانی عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر بۆ هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ له نێوان هه‌رێم و ئێران
ماڵپه‌ڕی سه‌وتی کوردستان له بابه‌تێکدا ئاماژه‌ی به پلانێکی عه‌ره‌بستانی سعوودی و قه‌ته‌ر کردووه که به ئامانجی هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران داڕژاوه.
ماڵپه‌ڕی سه‌وتی کوردستان له بابه‌تێکدا ئاماژه‌ی به پڕۆژەیەکی عه‌ره‌بستانی سعوودی و قه‌ته‌ر کردووه که به ئامانجی هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران داڕێژاوه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ورده ورده پیلانی سعوودی و قه‌ته‌ری له‌سه‌ر كورده‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی كوردی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پلانه‌ش تێوه‌گلانی هه‌رێمی كوردستانه له شه‌ڕ دژی به ئێران، ئه‌م پالانه‌ش له ژێر ناوی "گه‌رده‌لولی ئیراده"ی سعوودی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی سونی و توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د قادری به‌پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی) دانی به‌وه‌داناوه كه سعوودیه پشتیوانی ده‌كات له شه‌ڕی دژی به ئێران. ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش پشتیوانی لێده‌که‌ن.
له درێژه‌دا پاگەندەی ئەوەش کراوه: "پارتی دیموكراتی ئێران دوای وه‌گرتنی ره‌زامه‌ندی و هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز له لایه‌ن پارته‌كه‌ی بارزانییه‌وه ده‌ستی كردووه به‌هێرش كردن بۆ سه‌ر سوپای پاسداران. "
ئه‌و ماڵپه‌ره ئاماژه‌ی كردووه كه قه‌ته‌ر پڕۆژه‌یه‌كی راگه‌یاندووه بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی كورد له تورکیا و سووریا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بارزانی وه‌ک به‌دیل خراوه‌ته‌ڕوو تاکوو جێگه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌که‌که) و حزبه‌كه‌ی ده‌میرتاش پڕبکاته‌وه. مه‌به‌ست هه‌ده‌په‌یه كه له‌م دواییه‌دا، توركیا زنجیره‌یه‌ک رێوشوێنی گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌ندكردنی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌کرێت تاکوو كار ئاسانی بکرێت بۆ جێبه‌جێ کردنی پلانه‌که.
هه‌روه‌ها له پرۆژه‌كه‌ی قه‌ته‌ردا هاتووه كه په‌که‌که و ده‌میرتاش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دوژمنی توركیا و كه‌نداوی فارس ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه، بۆیه بارزانی و ئه‌و هێزانه كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه و حزبه‌كه‌ی ده‌میرتاشن ده‌یانه‌وێت جێیان بگرنه‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ره راشیگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه، ئێرانیش ده‌ستی كرد به به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش كرد، له هه‌مان كاتدا راگه‌یاندنی سعودیه‌ش ده‌ستیان كردوه به رۆماڵ كردن و قسه كردن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران له هه‌رێم بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ناكۆكی له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه كه ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم له دۆخی یه‌مه‌ن ده‌چێت، سعوودیه و به‌ره سونه‌ی ناوچه‌که ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته ناو شه‌ڕی ئازادی خوازانه‌ی كورد و ده‌یانه‌وێت رێڕه‌وی ئه‌و خه‌باته بگۆڕن و کوردی عێراق تووشی شه‌ڕێکی تایفی بکه‌ن و دواجار ئێران کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و ئه‌مه‌ش ببێته هۆی هه‌ڵگرسانی شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئێران.
ماڵپه‌ره‌كه رایشگه‌یاندووه كه پێویسته كوردی عێراق له خه‌باتی خۆی به‌رده‌وام بێت و نه‌بێته به‌شێك له‌و جه‌مسه‌رگیرییه تائیفیه‌ی كه ته‌نیا وێرانكاری و ماڵوێرانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و شه‌ڕ له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کیاندا نییه.
ئاژانسی مێهر ،