ترساندنی منداڵ مه‌ترسی هه‌یه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ترسێنراون یان ترسیان له شتێك هه‌بووه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌جێماوه بۆ ته‌واوی ژیانیان.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی دیوكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر 1420 كه‌س بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی له منداڵی‌دا ترسێندراون به هه‌ر شتێك، دواتر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریده توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌ین وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
توێژه‌ران باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی منداڵیه‌وه توشی هه‌وكردنی هه‌میشه‌ی بوون، هه‌روه‌ها له رووی ده‌رونیه‌وه كێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا به‌لاَم ده‌ریناخه‌ن ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌یه و ده‌یشارنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا نه‌ترسێندراون هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه و له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه زۆر گونجاون، هه‌روه‌ها "ویلیا‌م كوبلاند" كه به‌رێوبه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بوو ده‌لێت "زۆر رێگه چاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی منداڵ به‌ڵام نه‌ك له رێگه‌ی ترسه‌وه، چونكه هه‌تا هه‌تایه ئه‌و ترسه له مێشك و ده‌روونیدا ده‌مێنێته‌وه".
خه‌ندان لایف-