• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 103
  • سێ شەممه 15/4/1395
  • رۆژژمێر :

زۆر خوواردنی مۆز بۆ مناڵ مەترسیداره

 

قەبزى هۆکارى زۆرە جگە لە هۆکارى ناوەکى جەستە و بۆماوەیی و جینەتیک دەکرێت خۆراک و میوەکانیش هەندێکیان هۆکارى قەبزى منداڵان بن.


زۆرێک لە دایک و باوکان زۆر جەخت لە منداڵەکانیان دەکەنەوە کە مۆز بخۆن، ئەم میوەیە هەرچەندە زۆر بەتامە و زۆریش بەسوودە و دەبێت بخورێت لە لایەن منداڵانەوە بەڵام ئەگەر زۆر بدرێت بە منداڵ تووشى گرفتى قەبزى دەکات.


مندالان زۆرتر تووشى کەمى ئاوى جەستە دەبنەوە چونکە زیاتر دەجووڵێن و لە ئەنجامیشدا جەستەیان زۆر ئاو لە دەست دەدات بۆیە زۆرخواردنى مۆز لە لاى منداڵان لەبەر ئەوەى تایبەتمەندى مۆز بەجۆرێکە بڕێکى زۆر ئاوى جەستەى پێویستە بۆ ئەوەى لە گەدەدا هەرس بێت بۆیە جەستەى منداڵەکە تووشى کەمى ئاو دەبێتەوە و لە ئاکامدا قەبزى لێدەکەوێتەوە.


لە زانستى پزیشکى نوێدا زۆر جەخت لەسەر پەیوەندى گروپی خوێن و جۆرى خۆراک دەکرێتەوە بۆیە شارەزایانى ئەم بوارە جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو منداڵانەى جۆرى خوێنیان لە گرووپەکانى A و AB زیاتر بە خواردنى مۆز تووشی قەبزى دەبنەوە و دەبێت منداڵى تووشبوو بە قەبزى سەردانى پزیشکى پێبکرێت و چارەسەرى گونجاوى بۆ وەربگیرێت.