بۆچی توشی خه‌مۆكی ده‌بین؟
هۆكاره‌كانی خه‌مۆكی بریتیه له هه‌ندێك كێشه كه به‌سه‌ر كه‌سێكدا تێده‌په‌ڕێت له‌ته‌مه‌نێكی بچووك، ده‌بێته هۆی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر خودی ئه‌و كه‌سه به تایبه‌تی كه چاره‌سه‌ركردنی نه‌بێت یان كه‌سێك نه‌بێت یارمه‌تییان بدات.
بۆیه كێشه‌كان له قۆناغی منداڵی‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له سه‌ر ده‌روونی ئه‌و منداڵه تاوه‌كو گه‌وره‌ده‌بێت، هه‌روه‌ها هۆیه‌كیتر ئه‌وه‌یه خراپی هه‌لبژاردنی هاوبه‌شی ژیان زۆرتر له جارێك، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ست كردن به متمانه نه‌بوون به خودی ئه‌و كه‌سه یان به كه‌سانی تر.
هه‌روه‌ها متمانه نه‌بوون به خودی خۆی توشی خه‌مۆكی زۆر ده‌بێت، واته ژیانێكی ناخۆش و ناسه‌قامگیر ،بۆیه توشی نه‌خۆشی ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازی ئه‌و مرۆڤه و ڕاگرتنی ئیش و كاری یان خوێندنه‌كه‌ی، به‌مه‌ش هه‌ست ده‌كات به په‌شۆكان و خه‌مۆكی .
هه‌روه‌ها ترسێكی زۆری ده‌بێت له به‌رده‌وامی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆیه‌خه‌می ژیان و به‌رده‌وامی له سه‌ر ژیان یه‌كه‌م كاریگه‌ره، جگه له‌وه‌ی له خه‌می منداڵه‌كان و ترسی داهاتوویایه.
خه‌ندان لایف