• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 243
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

گۆشت و پەتاتە بە فڕن

پێکهاتەکان

نیو کیلۆ گۆشت
کیلۆیەک پەتاتە
2 کەوچکی بچوک کەرە
50 گرام ڕۆن
دەسکێک مەعدەنوس
200 گرام پەنیری مۆرتزێلا
2 کەوچکی گەورە تەرەتیزە
خوێ و ئاڵەت

چۆنێتی ئامادەکردنی:


مەنجەڵەکە بخەرە سەر ئاگر و کەمێک زەیتی تێبکە، پاشان پەتاتەکە.

لە مەنجەڵێکی تردا ڕۆنەکە بتوێنەرەوە و دواتر گۆشت و ئاڵەت و خوێکەی تێبکە و پێکەوە ئاڵیان بکە.

لە دەفرێکدا هەردوو پێکهاتکە پەتات و گۆشتەکە تێکەڵ بکە، پاشان دەفری ناو فڕنەکە ئامادە بکە بە کەرەکە چەوری بکە، فڕنەکە بخەرە سەر 180 پلەی گەرمی.

پێکهاتەکە بکەرە ناو فڕنەکەوە و پەنیرەکە بکەرە سەری و کە ئامادەبوو،بە گەرمی پێشکەشی بکە.

تێبینی هەر سەوزەیەک پێخۆشە و ئارەزووی دەکەیت تێبکەیت وەک گێزەر و بەزالیا یان نەعنا لەگەڵ هەر جۆرە بەهارتێک و دەتوانیت لەهەمانکاتدا لەبری ڕۆن و کەرە زەیت بەکاربهێنیت تا چەوری کەمتر بێت.

 

خەندان لایف