هۆشداریی توندی جێگری سوپای پاسداران به هه‌رێمی کوردستان
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئاماژه به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری ڕۆژئاوای ئێران، هۆشداریی به به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان دا.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌ردار سه‌لامی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سوپا و گرووپه دژه شۆڕشه‌کان له سه‌ر سنووری ئێران و هه‌رێم وتی: هێزه‌کانی ئێمه هه‌ڕه‌شه دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ر خاڵ و ناوچه‌یه‌ک بێت، ده‌سبه‌جێ کاولی ده‌که‌ن.
سه‌ردار سه‌لامی هه‌روه‌ها هۆشداریی دایه به‌رپرسانی هه‌رێم که پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانیان بن چونکوو سوپا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک که ببێته شوێن و ئاخێزگه‌ی هه‌ڵگیرسانی هه‌ڕه‌شه دژی کۆماری ئیسلامی به بێ هیچ له‌به‌رچاوگرتنێک، وێرانی ده‌کات.
سپاسی فه‌رمانده‌کان و هێزه زه‌وینییه‌کانی سوپای پاسدارانیشی کرد که له باکووری ئێران به‌رانبه‌ر به گرووپه دژه شۆڕشه‌کاندا شه‌ڕیان کردووه و وتی: به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و به‌هێزی سوپا ئه‌م گرووپانه‌ی که به پشتیوانی ڕژێمه مزۆره‌کان جووڵاون، تاساند.
سه‌لامی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا که پێش ده‌ستپێکردنی خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی تاران بوو، ئاشکرای کرد که زیاتر له ۱۰۰۰ مووشه‌ک ئاماده‌ی هه‌ڵدانه له فه‌له‌ستین و لوبنانه‌وه بۆ پێکانی ئیسرائیل.
وتیشی: ئێستا ئێمه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی یه‌ک فه‌رمانی ڕێبه‌ریین بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر خه‌ریته‌ی جیها بسڕینه‌وه.