• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 57
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

محەمەد شەرتی لە ڕۆئاوای مەخموور خۆی تەقاندەوە


كوردە "قومارچییەكە"ی ناو داعش ئەمڕۆ لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوایی قەزای مەخمور خۆی تەقاندەوە.محەمەد شەرتی، كوردە "قومارچییەكە"ی ناو داعش، ئەمڕۆ لە سنوری قەزای مەخمور‌و لەرێی ئۆتۆمبێلێكەوە خۆی بەهێزە عیراقیەكاندا تەقاندەوە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی خەندان لەمبارەوە هاتووە کە لە كاتێكدا سوپای عێراق هێرشی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای قەزاكە ئەنجامدا محەمەد شەرتی خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی سوپادا تەقاندووەتەوە.

 

لەو هەواڵەدا ئاماژە دراوە کە كاتژمێر پێنجی‌ بەرەبەیانی‌ پێنجشەممە، لیواكانی‌ ۷۲و ۹۱ لەگەڵ‌ لیوای‌ ۳۷ی‌ تۆپخانە لە سوپای‌ عێراق، بەهاوكاری فڕۆكەكانی‌ هاوپەیمانان هێرشیان كردەسەر شارۆچكەی‌ حاج عەلی لەسنووری‌ مەخمور‌ و دوو گەڕەكیان لەژێر دەستی داعش رزگاركرد.

 

لەو هێرشەدا داعش، لەرێی سێ‌ خۆكوژەوە روبەڕووی سوپای عێراق بووەوە‌ و بەپێی ئاژانسی ئەعماق-ی سەر بەو رێكخراوە، سێیەم خۆكوژ كوردە بەناوی (ئەبو عائیشە كوردی)، كە لەگوندی (رجلە) خۆی تەقاندووەتەوە ‌و بەهۆیەوە، سێ‌ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێكشكاوە ‌و ئەوانەی تێییدا بوون، كوژران.

ئەبو عائیشە كوردی، نازناوی محەمەد ئەو داعشە كوردە ۳۱ ساڵەیە، كە بۆ یەكەمجار لە ۲۸ی مانگی ئازار دەركەوت و بە چەقۆ سەری پێشمەرگەیەکی بڕی.

 

 ئاژانسی هەواڵی مێهر