ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە غەززە
فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە بە بە شداری بەربڵاو لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس، لەسەر درێژەی خۆڕاگری هەتا ئازاد کردنی ناوچەکانی فەلەستینی و لەناوچوونی ئیسرائیل پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تاقمەکانی فەلەستینی و هەزاران کەس لە خەڵکی فەلەستین هاوکات لەگەڵ دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ڕۆژی جیهانیی قودس لە ڕێپێوانێکی بەشکۆدا لە کەرتی غەززە بەشدارییان کرد و داکۆکی کردن لە فەلەستین و بنبڕکردنی لۆی شێرپەنجی ئیسرائیلیان داوا کرد .
بەشداران لەم ڕێ وڕەسمەدا ئاڵاکانی فەلەستین و خۆڕاگری و وێنەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامییان هەڵگرتبوو .
فەلەستینییەکان بە بەرزکردنەوەی دروشمی دژە زایۆنیستی لەسەر ئازاد کردنی بەیتولموقەدەس و مزگەوتی ئەقسا لە دەستی ڕژێمی زایۆنیستی پێداگرییان کرد .
لۆی قریوتی، ئەندامی مەکتەب سیاسی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین ، فەرماندەی گشتی لەم ڕێ وڕەسمە پێداگری کرد : ئامانجی سەرەکی ڕۆژی جیهانی قودس زیندوو ڕاگرتنی پرسی فەلەستین بووە .
هەرلەم حاڵەدا بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ مزگەوتی ئەقسا، ڕایگەیاند: خۆڕاگری ئەمڕۆ بەرەوڕووی گەمارۆ و پیلانی هەمەلایەنە و هاوکاری ئاسایشیی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر لەگەڵ ڕژێمی زایۆنییە .
بزووتنەوەی حەماس ، سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بۆ وەلانانی ناکۆکییەکان و یەکێتی بانگ کرد .
ڕێ وڕەسمی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ناوچەکانی فەلەستینی و ناوچەکانی دیکەی جیهان بە ڕێوە چوو .
______________________________
سەرچاوه سایتی سەحەر بەشی کوردی