پێنج هەڵە دەبێتە هۆی توڕەبوونی هاوسەرەکەت
گومانی تێدانیە کە ژیانی هاوسەری قۆناغێکی هەستیارە و پێویستە بە ئاگاوە مامەڵە بکەیت، چونکە بەتەنها خۆت و نیت و سەرجەم ڕەفتار و کێشە و گرفتەکان پەیوەندی بە کەسی دووەمیشەوە هەیە کە هاوسەرەکەتە.
1-هەرگیز داوای لێمەکە واز لەسەرجەم ژیانی خۆی بهێنێت لە ڕابردوو و ئێستادا ، چونکە ئەگەر بەراستی تۆ خۆشتبوێت بەهەموو بارودۆخێکەوە قبوڵی دەکەیت.
2-داوای قسەکردن و ڕوونکردنەوەی لێمەکە بەزۆرداری لەکاتێکدا ئەو بێدەنگە نایەوێت هیچ بڵێ، وازی لێبهێنە بە تێپەڕینی کات قسەدەکات و باشدەبێت.
3-غیرەکردنی زیاد لە سنور زیانی هەیە و دەبێتە هۆی نەمانی متمانە و توڕەبوونی هاوسەرەکەت و تێکدانی ژیانی هاوسەریتان.
4-خانمان پێویستە بایەخ بە هاوسەرەکانیان بدەن لەهەموو کاتێکدا بێگومان پیاوانیش، واتە سەرقاڵی و کێشە و گرفتەکانی ژیان نابێت ببێتە هۆی ئەوەی هاوسەرەکەت بێ بایەخ سەیربکەیت.
5-هاوکاریکردنی کردنی لەهەموو کاتێکدا، بەتەنها کاسێک بەرپرس نیە لە ژیانی خێزانیتان، ناکرێت هەموو کارەکان تەنها لایەنێک بیکات و بەرپرس بێت دواجار توڕەبوون و بێزاری لێدەکەوێتەوە.
خەندان لایف-