نیشانەکانی پاێزکاران لە وتاری ئیمام عەلی (ع) دا
له نیشانەکانی یەکێ لەوان ئەمەیه که ئەو له ئایین دا بەهێز ئەبینی و وشیار له نەرمی دا و پایەدار له بڕوادا و ئازوەر له زانست و زانا له ئارامیەتی دا و خۆبەکەم زان له پەرستن دا و ئازا له تەنگدەستی دا و ئارام له سەختی یەکان دا و ویستەری زۆزی رەوا و داواکەری رێی رزگاری و له داز و تەما به دوور. کارەکانی چاک ئەنجام دا؛ کەچی ترسی هەیه و رۆژ به شەو ئەگەیێنێ و به سپاس وتن و پاڕانەوه شەو به بەرەبەیان ئەگیێنێ و به ناوی خوا شەو بەسەر ئەبا و به رۆژا شادمانه و له بێ ئاگایی خۆی ترسناکه و له بەخششێک که به ئەو گەیشتووه شادمانه. ئەگەر نەوسی ئەو لەوەی که دژواره و فەرمانبەری نەکا ئەویش لەوەی که خۆشی لێ دێ فەرمانبەری ناکا.
سۆمای چاوی ئەو شتێکه که له ناوچوونی بۆ نیه و له شتێک پارێز ئەکا که نامێنێتەوهوبه فێربوونی زانست ئارام ئەبێ و ئارەزووەکانی ئەموست ژماره و هەڵەی کەمه و دڵی ئارامه و گیانی چاوتێره و خۆراکی کەمه و کارەکانی ساده و ئاسانه و دینی دروسته و هۆکی مردووده و رقی نیشتووه و چاکه سەبارەت به ئەو چاوەڕوان و خەڵک له پەتەری ئەو له هێمنی دان. ئەگەر له نێوانی کەسانێک دا بێ که له یادی خوا بێ ئاگان، ئەو له دڵەوه ئەکەوێته بیری خوا و ئەگەر له کۆڕی پارێزگاران دا بێ، ئەوەی که بەو ستەمی کردووه ئەبەخشێ و کەسێ که بێ بەری و بەش بڕاوی کردووه ئەبەخشێ و پەیوەند ئەداته پاڵ کەسێکەوه که له ئەو پچڕاوه. زمانی له ناسزا دووره و وتاری نەرمه و کاری خراپ له ئەو روو نادا و کردەوەی شیاوی دیاره و چاکەی ئەویان هەموو قبووڵه و هەر خراپەیێک له ئەو دوور ئەزانن.
و له کاتی گرفتاری دا هێمنه و له خۆشی یەکان دا سپاس کەره.بۆ کسێک که دوژمنایەتی(دەکا) کینەی پێ نابا و له بارەی ئەوەی که خۆشی ئەوی گوناه ناکا، ددان بەوه ئەنێ بەر لەوەی شایەتی لەسەر بدەن و لەناوبا ئەوەی که بەو سپاردوویانه.
له بیری ناباتەوه ئەوەی که بەو بڵێن و کەسێ به نازناوی خراپ ناونابا و ستەم ناکا به هاوسێکانی و له تەنگ وچەڵەمەی ئەوان شاد نابێ و ناڕواته ناو کاری بێهووده.له ماف دەرناچێ و ئەگەر خامۆش بێ خاموشێ ئەو خەمبار ناکا و ئەگەر پێ بکەنێ دەنگی بەرز ناکاتەوه و ئەگەر ستەمێکی لێ بکرێ، ئارام ئەگرێ تا خوا تۆڵەی بسێنێتەوه.
گیان و لەشی له رەنج دایه و خەڵک له ئەو له هێمنی دان و خۆی بۆ رۆژی دوایی تەمێ ئکا. خەڵکیش له دەستی ئەو ئاسوودەن و دووری ئەو به هۆی پارێزگاری ئەوه و نزیکی ئەو له بەزەیییه ودووری کردنی به هۆی خۆپەسەندییەوه نیه و نزیک بوونیشی به هۆی فریوەوه نیه.
___________________
سەرچاوه: نەهجولبەلاغە