• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 130
  • سێ شەممه 8/4/1395
  • رۆژژمێر :

کۆبوونەوەی "رۆژی جیهانی قۆدس " لە تاران

رۆژی جیهانی قۆدس

 

گۆڕانکارییەکانی فەلەستین ،گرینگایەتی بەڕێوە چوونی ڕۆژی جیهانی قۆدس و بەرپرسایەتی مۆسولمانانی جیهان بەرامبەر کێشەی فەلەستین ، لە کۆبوونەوەیەک بە سەردێری ڕۆژی جیهانی قۆدس ،لە تاران دا لێکدرایەوە .

"حەمید ڕەزا دیهقانی" سەرۆکی ئیدارەی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی زانستی - میدیایی لە بارەی ڕۆژی جیهانی قۆدس کە ڕۆژی یەکشەممە لە تاران دا بەڕیوە چوو ، ووتی رۆژی قۆدس ، رۆژی یەکیەتی لە نێوان موسولمانەکان دژی زۆلم و ئیستکبارە .

دیهقانی ووتیشی ،تا ئۆمەتی ئیمام خۆمەینی (رە) و ڕاپەڕینەکەی زیندوون ڕۆژی قۆدس و کێشەی فەلەستین یش زنیدوویە و لە سەرووی ئەولەویەتەکانی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە . دیهقانی بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیزمی جیهانی لە ئامانجەکان سەرەکی ڕاپەڕینی ئیمام خۆمەینی (رە) زانیوە ، و ووتی لە رۆژی جیهانی قۆدس (هەینی داهاتوو) بە لاگرانی ئیسرائیل نیشان ئەدرێت کە بۆ گەڵانی ئازادیخوازی جیهان ، قۆدس هەروا ئەولەیەتی یەکەمی جیهانی ئیسلامە .

 سەردار سەرتیپ "ڕەمەزان شەریف" ، سەرۆکی ئەرکانی ئینتفازە و قۆدس لەم کۆ بوونەوەیە دا ووتی رۆژی قۆدس کارتێکەری زۆری لە ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی دونیا بەرەو کێشەی فەلەستین و تاوانکارییەکانیی ڕەژیمی زایۆنیستی بووە .

سەردار شەریفی بە باسکردنیی ئەوەی کە ئیمام خۆمەینی (رە) بە هەلبژاردنی رۆژی قۆدس ، سەرەکی ترین ستراتژیای زایۆنیستەکانی بۆ لە بیر بردنەوەی کێشەی فەلەستین ، بەرەو ڕووی کێشە کرد ،هیوای داری دەربڕیوە کەلە رۆژی جیهانی قۆدسی ئەمساڵ ، سیمای وڵاتانێک کە بەرامبەر بە تاوانکارییەکانی رەژیمی زایۆنی بێ دەنگی دەکەن و هەول ئەدەن لەگەل ئەو ڕەژێمە داگیر کارە پێوەندی دامەزرینن ، لەقاو بدەن . ناسر ئەبوو شەریف ، نوینەری بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران یس لە کۆبوونەوەی زانستی -میدیایی لە ابرەی رۆژی جیهانی قۆدس جەختیکرد بۆ چالاکی لە ڕیبازی ڕاپەڕینی ئیمام خۆمەینی (رە) لە بارەی فەلەستین ، سەرەتا دەبێ دوژمنی ڕاستەقینەی ئومەتی ئیسلامی ویانی رەژیمی زایۆنی بناسین و دووهەم ئەوەی کە بەردەوام بۆ هاتنە دی یەکڕیزی ئیسلامی و پاراستنی ئەو هەوڵ بدەین .

 ئەبوو شەریف بە ئاماژە بە گاڵاڵەکانی پەرەخوازانەی ڕەژیمی زایۆنی و درێژەی شارۆچکە سازییەکانی ئەو ڕەژیمە لەفەلەستینی داگیر کراو ووتیشی : لەم مەسەلە بە داخەوە ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی یش رۆڵیان هەیە . نوێنەری بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران ، بارودۆخی قۆدس و مزگەوتی ئەقسای مەترسیدار وەسف کرد و ووتی وڵاتانی عەرەبی ، خەڵکی فەلەستینیان بە حالی خۆ وێل کردووە ولە گۆڕەپانی ناوچە ، ئەوە تەنیا ئیرانە کەلە مەسەلەی فەلەستین لاگری دەکات . ئەبوو شەریف ووتی دوژمنایەتییەکان لەگەل کۆماری ئیسلامی ئێران لە شانۆی نیو دەوڵەتی بە هۆی پشتگری ئەو وڵاتە لە ئینتفازەی قۆدسە .

 

ئەو بەڕاشکاوی ووتی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین گەورەترین لەمپەرە بەرامبەر ئینتفازە وبەڕێوە بەری بریاری عەرەبەکانە بۆ کوژاندنی بلێسەکانی ئەم ڕاپەڕینە . بە نیزیک بوونەوە لە دوایین هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزان و ڕۆژی جیهانی قۆدس ،گرووپەکانی فەلەستینی ، ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لە جیهانی عەرەب و ریکخراوەکانی نەیاری ئاسایی کردنەوەی پیوەندییەکان لەگەڵ رەژیمی زایۆنی لە سەر گرینگایەتی رۆژی جیهانی قۆدس کە میراتی ئیمام خۆمەینی (رە) جەختیکرد . ئەم گرووپانە بە وریایی دان لە بارەی گەڵالەکانی ڕەژیمی زایۆنی بە مەبەستی بەزایۆنیستی کردنی قۆدس ، ڕایانگەیاندووە ناودێر کردنی هەینی کۆتایی مانگی رەمەزان بەناوی رۆژی جیهانی قۆدس ، دەرفەتێکە بۆ بووژاندنەوەی گرینگایەتی قۆدس لە کێشەکانی جیهانی عەرەب دا.

 

سه رچاوه : سایتی شبکه جیهانی سەحە به شی کوردی